شارپرێس:
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەنوسراوێکدا هۆشدارى دەداتە بەڕێوبەرى قوتابخانەو بەڕێوەبەرى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە بۆ قسەکردن و لێدوان لەسەر تاقیکردنەوەکان.
لە نوسراوەکەدا کە واژۆى پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى لەسەرە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەو گەرمیانەوە، وەزیری پەروەردە پەیامێکی هەڕەشە ئامێز ئاڕاستەی بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەو مامۆستایان دەکات.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیاری هۆڵەکان و مامۆستایان نابێت لە میدیاکان و تۆڕە کومەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەو سەرنج دەربارەی تاقیکردنەوەکان بنووسن و قسەی لە بارەوە بکەن و بڵاوی بکەنەوە.
هەروەها وەزارەتى پەروەردە هۆشداریشى داوە،هەر بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیارو مامۆستایەک، لەمیدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەو سەرنجەکانی بڵاو بکاتەوە، ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتە بەر.
س.هـ