نەجمەدین کەریم لە فڕۆکەخانەى بەیروت دەستگیر کرا

کوردستان

21/05/2019‌ 16127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

نەجمەدین کەریم پارێزگارى دوورخراوەى کەرکوک لە فڕۆکەخانەى بەیروت لە لوبنان دەستگیر کرا.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ نەجمەدین کەریم پارێزگارى دوورخراوەى کەرکوک لەکاتى سەردانى بۆ لوبنان لە فڕۆکەخانەى بەیروت دەستگیر کراوە.

 

بەپێى زانیارییەکان دەستگیرکردنەکەى نەجمەدین کەریم پەیوەندى بەو سکاڵایانەوە هەیە کە عێراق لەسەر ناوبراو تۆمارى کردون، بەوهۆیەشەوە لەلایەن پۆلیسى فڕۆکەخانەى بەیروتەوە دەستگیر کراوە.

 

لەدواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ وەو لەکاتى هێرشى سوپاى عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریم کەرکوکى جێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێبوو.

 

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مین ناسر، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌واڵی عێراقی له‌ به‌یروت ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عێراق پۆلیسی ئینته‌رپوڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریمی ده‌ستگیركردووه‌.

هاوكات نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ناوبراوی ڕه‌تكرده‌وه‌ و وتی، "جارێکی تر چەند کەناڵێکی راگەیاندن وەک پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرەنسیپ و ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردووەتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فڕۆکەخانەی بەیرووت دەستگیرکراوە.

ده‌شڵێت:"لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بەتایبەت شاری کەرکوک رادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە و بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیپلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان".


س.هـ

بەپەلە