بەئەگەرێكی زۆر تیریزا مەی دەستلەكاردەكێشێتەوە

کوردستان

23/05/2019‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بەبێ ئاشكراكردنی سەرچاوەكەی بڵاویكردەوە، بەئەگەرێكی زۆرەوە سبەینێ تێریزا مەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەسەرۆكایەتیكردنی بەریتانیا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، پاش شكستی گفتگۆكانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ حیزبی ئۆپۆزۆسیۆنی كرێكاری وڵاتەكەی لەبارەی ڕێكەوتننامەی دەرچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا ناسراو بە (بریكسێت)، وای لەناوبراو كردووە، سبەی هەینی بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە بدات.

هەروەها بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ئیندیپێندی، پاش شكستی گفتگۆكانی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ "جێرمی كوربین" سەرۆك حیزبی ئۆپۆزۆسیۆنی كرێكاری ئەو وڵاتە لەبارەی بریكسیتەوە، كە دواجار پاش 6 حەفتە گفتگۆكردن پاشەكشێی لەگفتگۆكانی نێوانیان كرد، هاوحیزبییەكانی مەی داوای دەستلەكاركێشانەوەی خێرای ئەویان كردووە.

هەر بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە، مەی تا كاتێك جێگرەوەی لە پڕۆسەیەكی دوو قۆناغی هەڵدەبژێردرێت، لەپۆستەكەی خۆی وەك سەرۆك وەزیران هەر دەمێنێتەوە، ئەوە سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوە.

لەمانگی مارسی ئەمساڵدا مەی ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ڕێكەوتنی بریكسێت، كە دووجار لەدەنگدانی پەرلەماندا شكستیخواردووە، بۆ جاری سێیەمینی پەسەند نەكرێت، واز لەپۆستەكەی دێنێت. 

وەرگێڕان: یاسین نادر