بۆ نێوەندگیری لەگەڵ ئەمەریكا.. زەریف لە عێراقە و جێگرەكەی لەقەتەر

عیراق

26/05/2019‌ 903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە شاری بەغدا چاوی كەوت بەمحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، كە بەگەشتێك لەعێراقە. 

بەپێی ئەوەی لە بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا هاتووە ساڵح جەختیكردووەتەوە لەسەر ویستی عێراق بۆ هێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران ، ئەوە جگە لەوەی جەختیشیكردووەتەوە دەبێت عێراق ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی دەوڵە دۆستەكان .

بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە هەردوولا باسیان لە دوایین گۆرانكارییە سیاسییەكان لەسە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی كردووە ، هەروەك ڕێگری  لە جەنگ و گرژكردنی بارودۆخەكەیان بەگرنگ زانیوە و پێیوان وابووە، كە دەبێت ڕەوشەكە بەرەو هێوردنەوە ببرێت و لەپێناو تۆخكردنەوەی بنەماكانی ئاشتی لەناوچەكە پشت بە گفتوگۆی بنیادنەرانە ببەسترێت 

هەروەك ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران بڵاویكردەوە، عەباس عێراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەریەك لە قەتەر و عوممان و كوێت دەكات .

هەندێك سەرچاوەش باس لەوە دەكەن، كە ئەو سەردانە بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەهەماهەنگی وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە و ئێران ڕێكخراوە و دوور لەئاگاداری باڵیۆزخانەكانیان لە تاران ، هەروەك ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە كردووە ، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەو سەردانە پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئێرانەوە هەی بۆ هێوردكردنەوەی رەوشە و كەمكردنەوەی گرژییەكان .

هێوردكردنەوەی گرژییەكان 
دیپلۆماتكارە رۆژئاواییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ و لەڕێگای بەرپرسانی عەرەب و ئەوروپییەكانەوە لەپەیوەندیدان بەئامانجی كەمكردنەوەی راددەی گرژییەكان لەنێوان هەردوو وڵات .

بەپێی قسەی رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ"  ئێران لەچەند پەیامێكی ناراستەوخۆدا مەرجی ئەوەی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی لەگەڵ واشنتۆن دەبێت، كە گەمارۆكانی سەر كەرتی نەوتەكەی سووك بكرێت ، بەڵام لەبەرانبەردا واشنتۆن هیچ ئامادەییەكی پیشان نەداوە بۆ ئەوەی گەمارۆكانی سەر كەرتی نەوتی ئێران سووك بكرێت .

هەروەك بەرپرسە ئەمەریكییەكان داوایان كردووە، كە ئێرانییەكان لانیكەم یەكێك لەو چوار هاووڵاتییە ئەمەریكییە ئازاد بكەن، كە لە گرتووخانەكانی ئێراندان ، وەڵامی ئێرانیش لەسەر زاری محەمەد جەواد زەریف ئەوە بووە ، كە لای ئێرانەوە هیچ ڕێگرییەك نییە بەوەی ئەو دوو وڵاتە دەست بەدانوستان بكەن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی گیراوەكانی لای یەكتر .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی