شارپرێس:
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه رونكرده‌وه ده‌دات و ورده‌كاری پڕۆسه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه له رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌ت و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌دوێن.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، وه‌زیری دارایی ورده‌كاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێنجی مانگی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه ئاشكراده‌كات.
حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی له‌مساڵدا مووچه‌ی پێنج مانگی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها دوو مووچه‌ی دابه‌شكردووه و له ئێستاشدا فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازارن.
ه.م