رواندا بەمانگی دەستكرد ئینتەرنیتی خۆرایی بۆ دابین دەكات

جیهان

27/05/2019‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی تەواوكاری بۆ نوێكردنەوە و پەرەپێدانی تۆرەكانی ئینتەرنێت و بەبەهای ٢ ملیار دۆلاری ئەمەریكی ، وڵاتی رواندا یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە پەیوەندییەكانی ناردە بۆشایی ئاسمان .

رواندا دەیەوێت لەڕێگای ئەو پرۆژەیەوە  خویندنگا و ناوچە ئاوەدانەكان بە ئینتەرنێتی خۆرایی ببەستێتەوە ، هەروەك كار لەسەر گواستنەوەی ئینتەرنێت دەكات لەڕێگای كێبڵی تیشكییەوە.

رواندا یەكێكە لە وڵاتە پڕ حەشیمەتەكانی كیشوەری ئەفریقیا كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەبواری ئابووریدا قەڵەمبازێكی گەورەی ناوە.

لەسەردەمی بۆڵ كاغامی كە لەساڵی ٢٠٠٠ بوو بە سەرۆكی رواندا ، ئەو وڵاتە توانی سیستەمی خویندنی لە سیستەمی فەرەنسی و پاشكۆیەتی كۆن بۆ فەرەنسا بگوازێتەوە بۆ سیستەمی خویندنی بەریتانی ، كە وایكرد تێكرای نەخوێندەواری بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبكاتەوە ، بەجۆریك رواندا لەماوەیەكی كاتی كەمدا بوو بەیەكێك لەو وڵاتانەی كیشوەری رەش كە ڕیژەی خوێندەواری تێدا هەڵكشی و ئابوورییەكەشی زۆر بەباشی گەشەبكات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی