وردەكاری پلانی ئەمریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەو شەڕ لەدژی ئێران

جیهان

28/05/2019‌ 2188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی تەلگرافی بەریتانی بڵاویكردەوە، ناردنی هێزی زیاتری ئەمەریكی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێكە لە كۆمەڵێكی فراوان لەلایەن واشنتۆنەوە دەنێردرێت بۆ ناوچەی كەنداو.

بەرپرسە ئەمەریكییەكان ئاشكرایان كردووە سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ بەكۆنگرێسی راگەیاندووە ئیدارەكەی دەیەوێت 1500 سەرباز رەوانەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بكات.

كەناڵی ئی ئێن ئێن ی لۆكاڵی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئەمەریكیەوە گواستویەتییەوە، ترامپ لەسەر داواكاری وەزیری بەرگری باتریك شاناهان رازی بووە بە بڵاوەپێكردنی هێزی زیاتری سەربازی بۆ جڵەوگیركردنی ئێران.

سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە، ئەو پاڵپشتیە سەربازییانەی بۆ كەنداو دەنێردرێن پاتری رۆكێتی پاتریۆت و فرۆكەی پشكنین و هێزی پێویست بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامرازانەی تێدایە.

رۆژنامەی دەیلی تەلگرافی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردەوە هێزەكانی ئەمەریكا ژمارەیان 1500 سەربازە، بەشێكی بچووكە لە بژاردە سەربازییەكان، كە لەوانەیە 10 سەربازی ئەمەریكی بۆ كەنداو بنێردرێت.

جگە لەوەش هێمای بۆ ئەوە كردووە هەڵكشانی هێزەكانی ئەمەریكا خۆی لە ناردنی فرۆكەی شەڕكەرو فرۆكەی پشكنین و پاتری بەرگری رۆكێتی دەبینێتەوە، لەگەڵ فرۆكە هەڵگری ئەمەریكی ئیبراهام لینكۆلن.

بەرپرسە ئەمەریكیەكان ئەوەیان دووپاتكردۆتەوە واشنتۆن نیازی هەیە چوار فرۆكەی بی 52 لەسەرەتادا بنێرێ و پاشان ژمارەیان زیاد بكرێت لە ئایندەدا.

رۆژنامەكە باسی ئەوەشی كردوە ژاپۆن وەك نێوەندگیر لە نێوان ئەمەریكا و ئێران خۆی دەردەخات، ئەم راپۆرتانەش لە میانی سەردانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ دێت بۆ ژاپۆن، كە 4 رۆژ دەخایەنێت. هەمان رۆژنامە ئەوەشی گواستۆتەوە شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بیر لە سەردانیكردنی تاران  دەكاتەوە، بۆ ئەوەی چاوی بە رۆحانی سەرۆك كۆماری ئەو ولاتە بكەوێت.

ژاپۆن پەیوەندییەكی دورودرێژی لەگەڵ ئێران هەیە، تا ئەو رادەیەی بەرهەڵستی بڕیارەكەی ترامپی كرد بە كشانەوە لە رێككەوتننامەی ئێران بۆ ساڵی 2015، پێش سزاكانی ئەمەریكاش بۆ سەر ئێران، ژاپۆن نەوتی ئێرانی بەشێوەیەكی سەرەكی هاوردە دەكرد.

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ یەكەمجار و بە سیفەتی كەسی لە ساڵی 1983 سەردانی ئێرانی كرد و پەیوەندیەكانی لەگەڵ سەكردەكانی ئێراندا بەردەوامە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا