لـوت پـژانـی مـرۆڤ رەنـگـە نـیـشـانـەی بـەرزی فـشـاری خـوێـن بـێـت

تەندروستی

08/06/2019‌ 1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پزیشكە بەریتانییەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر نیشانەكانی هەندێك نەخۆشیی مەترسیدار كردووە و بۆیان دەركەوتووە، كە لووت پژان رەنگە نیشانەی بەرزییەكی مەترسیداری فشاری خوێن بێت ، بەتایبەت ئەگەر لووت پژانەكە بەردەوام دووبارە بووەوە .

فشاری خوێن یەكێكە لەنەخۆشییە مەترسیدارەكانە، كە رەنگە سەربكێشی بۆ مردنی كەسەكە ، گرفتەكەش لەوەدایە ئەم نەخۆشییە نیشانەكانی دەرناكەون ، تەنانەت بەشێكی زۆری تووشبوون لەئاستی مەترسییەكانی تێناگەن ، هەندێك لە تووشبووان سەرەتا وادەزانن ئەو لووت پژانە بەهۆی شەكەتییەوەیە . 

لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆری ئەوانەی لووت پژانەكەیان دووبارە دەبێتەوە سەردانی پزیشك ناكەن و حاڵەتەكە پشتگوێ دەخەن، بەڵام پزیشكان زۆر جەخت لەوە دەكەنەوە دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو نیشانانە بن ، لەبەر ئەوەی رەنگە ئەم دیاردەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی فشارێكی زۆر مەترسیداری خوێن .

ئەو كەسانەی لەلای كۆمپانیای Algamal وSarhan ی بەریتانی كار دەكەن باس لەوە دەكەن حاڵەتەكانی لووت پژان، كە لە تۆمارە پزیشكییەكان تۆمار كراوە ، سەرنجدراوە لای ئەوكەسانە هەبووە كە بەدەست بەرزی فشاری خوێنەوە ناڵاندوویانە ، بەجۆرێك دووبارە بوونەوەی لووت پژان بەڵگە بووە لەسەر بەرزی فشاری خوێن لەلایەك و كەمبوونەوەی خێرایی خوێن مەیین لەلایەكی ترەوە .

بەقسەی پزیشكان ئەو حاڵەتە رێخۆشكەرە بۆ نیشتنی كۆلیسترۆڵ لە شاخوێنبەرەكان و تەسككردنەوەیان و خراپ رۆیشتنی خوێن ، بۆیە ئەگەر ئەو نیشانانە پشتگوێ بخرین ئەوە ئاكامی خراپیان دەبێت .

هەروەك دڵەكوتێ و سەرئێشە و گرفتەكانی بینین و تەنگە نەفەسی و بوونی ئازار لە سنگ و سكدا بەڵگەن لەسەر بەرزی فشاری خوێن ، لەكاتی بوونی هەركام لەم نیشانانە پێویستە كەسەكە سەردانی پزیشك بكات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی