رێژەى وەرگرتنى گەنم لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دیارى کرا

کوردستان

08/06/2019‌ 661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەسنورى پارێزگاى سلێمانی دیاریکرا کە بڕیارە ١٢٨ هەزار تەن لە جوتیاران وەربگیرێت.

محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بەشارپرێسى راگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکانی بەغدا بەرهەمی جوتیاران وەردەگرین و هەر تەنێک گەنمی پلە یەک بە ٥٦٠ هەزار دینار و پلە دوو بە ٤٨٠ هەزار و پلە سێ بە ٤٦٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرین.

 

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاماژەى بەوەشکرد، سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی توانای عەمبارکردنی ٢٠٠ هەزار تەن گەنمیان هەیە.

 

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، جوتیاران بەپێی نزیکییان لە سایلۆکانەوە دەتوانن بەرهەمەکانیان ببەن بۆ ئەو سایلۆیەی کە لێوەی نزیکن، بەوتەى خۆشى پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوەوە دەستبکەن بە وەرگرتنی بەرهەمەکان.

س.هـ