چوار ناوچه‌ی عێراق له‌ڕیزی گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهاندایه‌

عیراق

09/06/2019‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێستگه‌ی بلاسێرڤیلی ئه‌مریكی لیستی گه‌رمترین وڵاته‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چوار ناوچه‌ی عێراق له‌نێو لیسته‌كه‌دایه‌.

وێستگه‌ی بلاسێرڤیلی ئه‌مریكی كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه‌ لیستی گه‌رمترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چوار ناوچه‌ی عێراق له‌نێو لیسته‌كه‌دایه‌ ئه‌وانیش (ناوچه‌ی حسێن له‌به‌سره‌ 49 پله‌ی سه‌دی، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ 48 پله‌، به‌دره‌ له‌ واست 47 پله‌، شاری عه‌ماره‌ 47 پله‌).

هاوكات به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی ئه‌و وێستگه‌ی كه‌شناسییه‌ ناوچه‌ی جاكوب ئاباد له‌پاكستان به‌گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان دیاریكرا كه‌ 50 پله‌ی سه‌دی گه‌رماكه‌یه‌تی.


ڕ . ج