مامەڵەی سیستەمی موشەكی ئێس 400
پەیوەندی ئەردۆغان‌و ترامپی ئالۆز كردووەو توركیا متمانەی پۆتینیشی بەدەست نەهێناوە

جیهان

10/06/2019‌ 1678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پلانی سەركی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركەوتوو نەبوو لەتەوزیف كردنی درێژە پێدان لەگەڵ روسیا لە رووبەرووبونەوەی فشارەكانی ئەمەریكا. بەڵكو بە تەواوی پێچەوانه بوەوە، سەرۆكی روسیا پۆتین بەردەوامە لە ئالینگاریكردنی هەژمونی ئەنقەرە لە میانی هێرشی فرۆكەكانی روسیا بۆ سەر شاری ئیدلب، كە تیایدا هاوپەیمانەكانی توركیا لەنگەریان تێدا گرتوە، ئەمەش وەك پەیامێك وایە بۆ هاوتا توركیەكەی بەوەی مۆسكۆ هیچ شتێك بەرانبەر مامەڵەی ئێس-400 پێشكەش ناكات لە دۆسیەی سوریا و..تد.

ئەو هێرشەی هێزەكانی ئەسەد و هاوپەیمانەكانی لە میلشیاكانی سەر بە ئێران  جێبەجێی دەكەن و بەهاوكاری هێزی ئاسمانی روسیی، هەرەشە لە شەپۆلێكی تری پەنابەرە سوریەكان دەكات و زیاد دەبن بە ژمارەی 3.6 ملیۆن پەنابەر، كە توركیا لە خۆی گرتون.

چاودێران دەلێن ئەردۆغان گرەوی لەسەر مامەڵەی كۆسیستەمی رۆكیتە بەرگرییەكانی روسی ئێس-400 كردووە بۆ ئەوەی مۆسكۆ بەلای خۆیدا رابكێشێ، بەتایبەتی لەم پیناوەدا ئەمەریكای لە خۆی توڕە كرد و پێشبینی دەكرد لە بەرانبەردا تێگەشتنێكی روسی هەبێت بۆ ئەجیندای توركیا لە سوریا. بەلام ئەمە جێبەجێ نەبوو، مامەڵەكە دەركەوت چاوەڕوانی ئەوە دەكرا لە ماوەی دوو مانگدا جێبەجێ بكرێت، بەلام ئێستا كەنار گیر بوە لە هەر تێگەیشتنێكی نهێنی وەك ئەوەی میدیاكانی نزیك لە ئەردۆغان بانگەی بۆ دەكەن.

ئەنقەرە كاری كرد لەسەر تێكەڵكردنی مامەڵەی ئێس- 400 و پایەند بونەكانی لە ئەستانە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە رۆڵی خۆی لە هەڵوەشاندنەوەی دەستەی تەحریری شام (نوسرەی پێشوو)، بەلام شەرەكانی ئەم دوایە دەری خست توركەكان گرەو لەسەر دەستەو كۆمەلە هاوپەیمانەكان دەكهات بۆ ئەوەی شاری ئیدلب شكست نەهێنێ، و راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن توركیا چەك بۆ ئەو كۆمەلانە دەنێرێت بۆ هەرەس پێهێنانی هێرشەكانی ئەسەد، كە روسیا پالپشتی لێدەكات.

كریم هاس، شرۆڤەكار لە ئەنجومەنی كاروباری نێودەوڵەتیی روسی دەڵێ: رێكەوتنی وەستانی شەڕ كە توركیا و روسیا ئیمزایان كرد لە سیپتەمبەری رابردوو رەنگە شكست بهێنێ، روونە هەر لەسەرەتاوە رێكەوتنەكە سەركەوتوو نەبو، ئاماژەی بەوە كرد مۆسكۆ دەیزانی ئەو ماوەیەی كە پێویست بوو توركیا بەسەر نوسرەدا زاڵ بێت بەهەمان شێوە ناكۆكی لەگەڵ واشنتۆندا پەیدا دەبێت سەبارەت بە كڕینی كۆسیستەمی رۆكێتی ئێس- 400.

كریم هایس بروای وایە، مۆسكۆ بە بۆردومانكردنی ئەم دواییە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئامادەیە رێگە بدات بە حكومەتی سوریا بۆ ئەوەی بەتەواوی بەسەر ئیدلبدا زاڵ بێت، بەلام بە شێنەیی و لەسەرخۆییی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بابەتە رەنگە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

ناوبراو بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ئەگەر ئەنقەرە بۆچونەكەی بگۆڕێت سەبارەت بە كڕینی ئێس- 400، زۆر پێدەچێ یەكەم كاردانەوەی روسیا بریتی بێت لە خێراتركردنی پرۆسەی ئیدلب. لە ئەنجامیشدا پەنابەری زیاتر روو لە توركیا دەكات، گومانیشی لەوە هەیە روسیا هیچ چارەسەرێكی مامناوەندی دەربارەی ئیدلب لە ئایندەیەكی نزیكدا بخاتە روو.

لەگەل ئالۆزبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا، ئەمەریكاش پەیوەندییەكانی لەگەڵیدا لە هەڵكشاندایە بەهۆی ویستی ئەنقەرە بۆ كڕینی كۆسیستەمەكە، و ئەوەی ئاشكرا كردوە سەرقاڵی پلانێكە بۆ دوورخستنەوەی هاوبەشەكەی لە هاوپەیمانێـتی ناتۆ لە بەرنامەی فرۆكەی شەڕكەری ئێف-35، لە نێویشیاندا وەستاندنی خێرای راهێنانی نوێ بۆ فرۆكەوانە توركەكان لەسەر ئەم فرۆكانە.

لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری توركیا بێ دەنگی هەڵبژارد و تەنیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە هەردوولا دەیانەوێ چارەسەری كێشەكە بكەین و دانی بەوەشدا ناوە پەیامەكەی ئەمەریكای بەدەست گەیشتوە و باس لە كێشەكانی بەرگری و ئاسایش نێوان هەردوولا كراوە.

ئەمەریكا دەشڵێت: كڕینی ئەو كۆسیستەمە لەلایەن توركیاوە مەترسیە بۆسەر فرۆكە شەڕكەرەكانی ئێف-35، كە كۆمپانیا لۆكهید مارتن دروستی دەكات و توركیاش دەیەوێ بیكڕێ، بۆیە واشنتۆن پێی وایە نابێ توركیا له یەك كاتدا ئەو دوو جۆرە چەكەی هەبێت. وتارەكەی شاناهان زۆر روون بەوەی وتی – راهێنانی نوێ نیە لەسەر ئێف-35، و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەم ساڵ راهێنان بە 34ی فرۆكەوانی توركیا كراوە. جێی ئاماژەیە راهێنانی فرۆكەوانەكان لەسەر ئێف-35 لە كۆتایی یۆلیۆدا دەوەستێنرێت. شاناهان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە تا ئێستاش توركیا دەتوانێ گۆرانكاری لە بابەتی كڕینی كۆسیستەمەكەدا بكات.

توركیا یەكێكە لە هاوبەشە سەرەكیەكانی بەرنامەی ئێف-35 و ئەوەی ئاشكرا كردوە دەیەوێ 100 دانە لەو جۆرە بكرێت لە مامەڵەیەكدا كە بەهاكەی دەگاتە 9 ملیار دۆلار بە نرخی ئێستا. پەنتاگۆن یش لەم بارەیەوە هێمای بۆ ئەوە كردوە، كۆمپانیا توركیەكان نزیكەی 937 پێكهاتەی فرۆكەی شەڕكەری ئێف-35 بەرهەم دەهێنن، زۆربەیان كەل و پەلی نیشتنەوەو لاشەی فرۆكەكەیە. ئێستا ئەمەریكا دەیەوێ بەرهەم هێنانی ئەو پێكهاتانە بگوازێتەوە بۆ شوێنێكی تر، بەمەش كۆتایی بە رۆلی توركیا دێت لە دروستكردنەكەیدا لەسەرتای ساڵی داهاتودا.

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا

بەپەلە