وه‌زیری دارایی عێراق زانیاری نوێی له‌باره‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو

عیراق

10/06/2019‌ 1742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، قۆناخی داهاتوو بۆ هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه‌ و هه‌وڵده‌درێت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێن.

فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ  له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی بكه‌ن، كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌، له‌وانه‌ش، پرسی مادده‌ی 140 له‌ ده‌ستووری عێراق، سیاسه‌ت و نه‌وت و پرسی بودجه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌".

راشیگه‌یاند، "هه‌ر له‌ئێستاوه‌ كاره‌كانیان بۆ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێكردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه‌. ئومێدی خۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نیشاندا".