قەڵەوى مەترسى لەسەر جومگەکانى ئەژنۆ دروست دەکات

تەندروستی

10/06/2019‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێویستە كە چەند هەنگاوێك بگرێنە بەر بۆ كەمكردنەوەی ئازار و سووككردنی نیشانەكانی ئازاری ئەژنۆكان.
 
بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان كە لە زانكۆی نیودەلەهی كەمكردنەوەی كێشی زیادی لەش یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكانی پاراستنی ئەژنۆكان و كەمكردنەوەی ئازاری سەوەفان.


 لەوكاتەی كە كێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارێكی زەقە لەپاڵ زیادبوونی پەستان لەسەر جومگەی ئەژنۆ و زیادبوونی هەوكرد ، ئەمانەش هۆكارن بۆ داڕوشان و تێكشكانی چینی كڕكڕاگەیی سەر ئێسكە هاوبەشەكانی جومگەی ئەژنۆ.


 لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكە كە تەنانەت 2 كیلۆگرام كێشی زیادی لەش نزیكەی 8 كیلۆگرام قوڕسایی یان پەستان دەخاتە سەر ئەژنۆكان، هەروەها 5 كیلۆگرام كێشی زیادی لەش نزیكەی 20 كیلۆگرام قوڕسایی دەخاتە سەر ئەژنۆكان. 


ئەمەش روونكراوەتەوە كە بە ونكردنی هەر 5 كیلۆگرامێك كێشی لەش ئەگەری سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ تا رێژەی نزیكەی 50% كەم دەبێتەوە.
س.هـ