شارپرێس:
پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ" بڵاویكردەوە، كە یاریزانی فەرەنسیو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنتوان كریزمان روو لەیانەی پاریس سان جێرمان دەكات.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانە پاریسییەكە، یاریزانی فەرەنسی، كیلیان مباپیو یاریزانی پاریس سان جێرمان روو لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.
ئەو پێگەیە بڵاویشیكردەوە، كە گرێبەستەكەی كریزمانو پاریس سان جێرمان یەكلابووەتەوەو بەم نزیكانە لەلایەن هەردوولاوە بەفەرمی رادەگەیەنرێت.
كریزمان تەمەنی 28 ساڵەو پێشتر دەنگۆ هەبوو دەچێتە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئێستا دەنگۆكانی چوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان زیاتربوون.
هـ ـ ح