شارپرێس:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بە تۆمەتی هاوکاری و بەقاچاغبردنی چەک بۆ هێزی قودسی سەربە سوپاسی پاسدارانی ئێران، سزای بەسەر دوو کەسایەتی و کۆمپانیایەکی عێراقیدا سەپاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڵاویکردەوە، "کۆمپانیای سەرچاوەکانی سامانی باشور، کە بارەگای سەرەکی لە شاری بەغدادە و دوو کەسایەتی عێراقیی خستووەتە لیستی ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاریی دارایی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هەریەک لە مەککی کازم عەبدولحەمید ئەل ئەسەدی و محەمەد حسێن ساڵح ئەل حەسەنی و کۆمپانیای سەرچاوەکانی سامانی باشور تۆمەتبارن بە هاوکاریکردن و بەقاچاخبردنی چەک بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بۆ هێزی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران".
له‌مانگی ئایاری ساڵی رابردووه‌وه ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، له ئێستاشدا جه‌نگێكی ئابووری سه‌خت له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دایه.
لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ دوای ئەوەی واشنتۆن لەڕێككەوتننامە ناوەكییەكەی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران كشایەوە، دووبارە هەندێك گەمارۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە ، كە بووە هۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نیوە دابەزێت .
ه.م