شارپرێس:
بهڕاگهیهنراوێكى هاوبهش، بهغداو واشنتۆن زانیاریى لهسهر کۆبونەوەکەی ئهمڕۆى سەرۆک وەزیرانی عێراقو نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە کە زیاتر جەخت لەپەرەپێدانی کەرتی ئابوری هاوبەش دەکاتەوە لەنێوانیان، ئهوهش هاتوه، "ناوهڕاستى مانگى داهاتوو زهیدیى لهكۆشكى سپى دهبێتو لهلایهن ترهمپهوه پێشوازیى لێ دهكرێت".
لەوەرچەرخانێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆنو بەغدادا، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش ئاسۆیەکی نوێی ئابورییو سیاسیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئاشکرادەکات، ئەمەش دوای کۆبونەوەی گرنگی نێوان عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراقو تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دێت کە تێیدا جەخت لەبونیادنانی داهاتویەکی سەقامگیرو دور لەتیرۆر کراوەتەوە.
بهگوێرهى زانیارییهكان، تۆم باراک پەیامێکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی گەیاندوە کە تێیدا هاتوە، "سەرۆکی ئەمریکا لەناوەڕاستی مانگی تەمموزدا، بەفەرمی لەکۆشکی سپی پێشوازیی لەعەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران دەکات".
چاودێرانیش پێیانوایه، ئەم سەردانە تەنها دیدارێکی پرۆتۆکۆڵی نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ داڕشتنەوەی داهاتوی ئەم پەیوەندییە ستراتیژییەو پشتیوانیکردنی ڕاستەوخۆی ئەمریکایە بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق لەپێناو سەپاندنی سەروەریی تەواوەتی بەسەر خاکەکەیدا.
وهكو لهڕاگهیهنراوێكى هاوبهشدا جهختى لهسهركراوهتهوه، ناوەڕۆکی ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیە، بازدانێکی گەورەیە لەکەرتی ئابورییو وەبەرهێناندا، کە گرنگترین خاڵەکانی بریتین لهوهى، مۆڵەتی فەرمی دەدرێتە کۆمپانیای جیهانی (ستارلینک) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا، گفتوگۆی چڕ لەگەڵ کۆمپانیای (شێڤرۆن) دەستپێدەکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگە گرنگەکانی (قورنە-2)و (ناسریە)، ههروهها کۆمپانیاکانی (ئێچ کەی ئێن، وێستێرن زاگرۆسو هەنت) بەگرەنتیی ئەمنیی تەواوەوە دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای (تی ئای کاپیتەڵ) جێبەجێدەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆریی نەوتی مێژویی (کەرکوک-بانیاس)، کۆمپانیای (ئێکسێلەرەیت ئینێرجی) وێستگەیەکی هاوردەکردنی گازی سروشتیی شل (LNG) لەبەندەری خور زوبێر پەرەپێدەدات.
چاودێران ئاماژهیان بهوهداوه، ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، دەرگایەکی گەورە بەڕوی هێزی ئابورییو تەکنەلۆژیای ئەمریکادا دەکاتەوە لەعێراقدا، بەئامانجی چەسپاندنی سەروەریی دەستورییو بەهێزکردنی ژێرخانی وزەی وڵات.
