عەمار حەکیم داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردی، شیعی و سونی دەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژی دووشەممە، عەمار حەکیم سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی  پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سیاسی درێژخایەنی کرد کە پێکهاتەکانی شیعە و سوننە و کورد لەخۆ بگرێت.

عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردنی ئەم دیدە پێویستی بە کاتێکی زیاترە، سەرەڕای بوونی لێکنزیکبوونەوەیەکی بەرچاو لە نێوان ئەم هێزانەدا.

حەکیم  دووپاتیکردەوە کە دەبێت دەوڵەت چەک سنوردار بکات و بە مافێکی دەستوری و یاسایی لەقەڵەمدا.

 ناوبراو دەستخۆشی لە گروپە چەکدارەکان کرد کە ڕێبازی بەرپرسیارانەیان بۆ ئەم پرسە هەیە.

هەروەها بانگەوازی خۆی نوێکردەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە ماون لە کابینەی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی بە سەرۆکوەزیران داوە لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان ئەم ئەرکە تەواو بکات و پێش هەر سەردانێکی دەرەوە حکومەتێکی تەواو پێکبهێنێت.

سەبارەت بە پێشمەرگە، حەکیم دووپاتی کردەوە، دامەزراوەیەکی فەرمییە، هاوشێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

 ئاماژەی بەوەشکرد، داڕشتنەوەی حەشد و پێشمەرگە سروشتییە بۆ بەستنەوەیان بە فەرماندەیی و دامەزراوەکانەوە لەبری کەسەکان.