شارپرێس:
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، وڵات بە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغەکانیدا تێدەپەڕێت.
مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، پێویستە کارەکان لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەدا ئەنجام بدرێن کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەپشت بەستن بە ڕێبەری باڵا دەردەکرێن.
دەشڵێت، ئێمە پابەندین بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵا.
پزیشکیان ڕونیکردەوە، بڕیارە ستراتیجیەکان دەبێت لە چوارچێوەی میکانیزمە یاساییەکان بدرێن و ڕێگری لە دروست بوونی دووبەرەکی ناوخۆیی پێویستییەکی ستراتیژییە بۆ وڵات.