حیزبی دیموكرات وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 799 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت، هیچ چەكێك لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئێمە نەنێردراوە.
 
خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵی راگەیاندووە، لێدوانە دووبارەكانی دۆناڵد ترەمپ كە گوایە چەكیان بۆ كورد ناردووە، راست نین.

خالید عەزیزی دەڵێت "تا ئەو شوێنەی پەیوەندیی بە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە هەیە، ئەم قسانە هیچ ڕاستییەكیان نییە. خەباتی ئێمە دژ بە كۆماری ئیسلامی هەرگیز بەستراوەی چۆنیەتیی پەیوەندییەكانی ئەمریكا یان ئیسرائیل لەگەڵ تاران نەبووە."

 دەشڵێت، ڕەنگە تیمی ترەمپ بەهۆی گەیشتن بە بنبەست لە پلانی كارەكانیاندا، دەیانەوێت كورد بكەنە بەرپرسیار لە نەبوونی پەرەسەندنی خەبات لە نێوخۆی ئێراندا.