ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی سەر بەیروت دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران، ڕۆژی یەكشەممە سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر  باشوری بەیروت، رایگەیاند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروت جارێكی دیكە نیشاندەری نائامادەیی یان بێتوانایی ئەمریكا بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی دەردەخات.

قالیباف لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە تێیدا دەڵێت: ئەگەر نەتوانن بەڵێنەكانتان جێبەجێ بكەن، مەحاڵە باس لە درێژەدان بە پرۆسەی دانوستان بكەن.

سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران ئاماژەی بەوەدا كە "بەردەوامی پرۆسەی دانوستان پەیوەستە بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی واشنتۆن".

لە پێشهاتێكی پەیوەندیداردا، میدیاكانی ئێران لە زاری جێگری فەرماندەی فەرماندەیی سەربازیی هاوبەشی ئێرانەوە بڵاویان كردەوە: "تاوانەكانی ئیسرائیلییەكان لە لوبنان بێ وەڵام نامێننەوە".