شارپرێس:
بەخهندهو ڕێکپۆشیهكى سەربازییەوە کە شوناسی دیسپلین‌و هێزی سوپایە؛ فەریق یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق لەدڵی پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە پەیامی یەکڕیزیی‌و هاوئاهەنگی ئەمنیی دادەمەزرێنێت، ئەم هێما سەربازییە باڵایە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەهەولێرە، نەک تەنها بۆ کۆبونەوەی پڕۆتۆکۆڵی، بەڵکو بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی نوێی هاوبەش کە ئاسایشی سنورەکان‌و ئارامیی ڕێگاوبانەکانی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان پتەوتر دەکات.
لەکاتێکدا ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاری ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت، هاوئاهەنگی نێوان بەغداو هەولێر دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتوتر، سەردانی وهفدى باڵای سەربازیی عێراق بەسەرۆکایەتی فەریق یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، تەنها سەردانێکی پڕۆتۆکۆڵی نییە، بەڵکو پەیامێکی ڕونە بۆ چەسپاندنی ئاشتی‌و یەکخستنی بازنە ئەمنییەکان.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ یاره‌ڵڵا گه‌یشتوه‌ته هه‌ولێر ئامانجى سەرەکیش له‌و سەردانە، کێشانی هێڵی سور لەبەردەم پاشماوەکانی تیرۆره، له‌و ڕوهشهوه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ داڕشتنی پلانێکی هاوبەش‌و توندوتۆڵ بۆ ڕاوەدونانو لەناوبردنی پاشماوەکانی گروپه چەکدارەکان (بەتایبەت داعش) لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە، ئەمەش لەڕێگەی هاوکاری ڕاستەوخۆی نێوان سوپای عێراق‌و هێزەکانی پێشمەرگەوە دەبێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، یه‌كێكى دیكه له‌ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى یاره‌ڵڵا، پاراستنی سەروەری خاک‌و توندکردنەوەی چاودێری هێڵە سنورییەکانه، بەجۆرێک ڕێگریی بکرێت لەهەر دزەکردنێک یان چالاکییەکی نایاسایی کە زیان بەئاسایشی نیشتمانی عێراق بگەیەنێت، له‌گه‌ڵ جەختكردنهوه لەسەر ڕێکخستنەوەی جێگیربونی هێزەکان‌و بەڕێوەبردنی هاوبەشی دۆسیەی ئەمنی لەناوچە جێناکۆکەکان (ناوچەکانی مادەی 140)، بەئامانجی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بەهێز کە پارێزگاری لەژیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بکات بەبێ جیاوازیی.
وه‌كو لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆ یارهڵڵاو نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ههرێمو فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمدا جه‌ختى لهسهركراوهتهوه، ئه‌وه‌یه، سەقامگیریی ئەمنی لەهەرێمی کوردستان‌و عێراق دوو چەمکی لێکدانەبڕاون، سەرکەوتنی ئەم سەردانەو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئارامیی کۆمەڵایەتی، پاراستنی ڕێگاوبانە دەرەکییەکانو بوژانەوەی ئابوریی کە لەبەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتیاندایە.
