سبەی رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران واژو ناكرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 162 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژی شەممە، میدیا فەرمییەكان لە زاری ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویانكردەوە، وادەی واژوكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەمریكا و ئێران بەناوەندگیری ئیسلام ئاباد سبەینێ یەكشەممە نابێت.

ئیسماعلیل بەقایی ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەری واژۆكردنی یاداشتەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دور نییە  و نزیكبووەتەوە، بەڵام سبەی نابێت.

 پاكستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئەمریكا و ئێران لە لێواری گەیشتن بە ڕێككەوتندان، پێدەچێت لە ماوەی "٢٤ كاتژمێر"دا ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە، ڕۆژێك دوای ئەوەی هەردوو لایەن ئەگەری گەیشتن بە لێكتێگەیشتنیان پشتڕاستكردەوە.

سەرۆكوەزیرانی پاكستان، شەهباز شەریف لە تۆڕی ئێكس وتی: ئێمە لە هەموو كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی نزیك بووینەوە، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا ڕێككەوتنەكە تەواو بێت، پاشان پاكستان خۆی ئامادە دەكات بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی، دواتر هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی تەكنیكی ئەنجام دەدرێت.

بەپەلە