شارپرێس:
شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: پاكستان خۆی بۆ واژوكردی ڕێككەوتنی ئاشتی ئەمریكا و ئێران ئامادە دەكات هەر كە ڕێككەوتنی ئاشتی ئەمریكا و ئێران ئامادە بوو.
شەهباز شەریف ئاماژەی بەوەكرد، لە هەموو كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی نزیكبوینەتەوە، پێدەچێت لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا یەكلایی بكرێتەوە.
ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكا و ئێران لە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن نزیكبوونەتەوە كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ ڕێككەوتنێك بە ئامانجی كردنەوەی گەرووی هورمز و كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە.
ئاژانسەكە لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردووەتەوە، یاداشتە پێشبینیكراوەكە گەرەنتی ڕێگریكردن لە تاران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت، لەكاتێكدا هەر سووككردنی سزاكانی ئەمریكا بەندە بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئێران بەپێی ڕێككەوتنەكە.