شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی لە هێرشی ئیسرائیل گرت کە باشوری بەیروتی لە لوبنان کردە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی "تروس سۆشیال"دا نووسیویەتی: "هێرشەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر بەیروت نەدەبوو ڕووبدات، بەتایبەتی لە ڕۆژێکی گرنگدا کە ئەوەندە نزیک بووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر هەڕەشەکان، بەڵام ئەو هێرشەی کە وەڵامی دەدایەوە زۆر سنوردار و بێ بایەخ بوو، هیچ بریندار و مردنێکی لێنەکەوتەوە و نابێت ئەم پرۆسەیە گرنگە لە ڕێڕەوی خۆی دەربهێنێت.