شارپرێس:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەكی لە باشوری بەیروت بۆردومان كرد.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێزەكانی ئاسمانی بارەگای سەركردایەتی حیزبوڵایان لە باشوری بەیروت كردووەتە ئامانج.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لە كوژرانی سەركردەیەكی باڵای حیزبوڵا لە هێرشەكەدا دەكەن و چەند ناوێك باس دەكرێن، بەڵام بەفەڕمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.
هاوكات ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە ئیسرائیل پێش هێرشەكە فەرماندەی ناوەندی ئەمریكای ئاگاداركردووەتەوە.