شارپرێس:
جیهان لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوییو بێپێشینەدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی گەورە لەگەڵ ئێران گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی، جەختدهكاتهوه، دەیەوێت ئەم ڕێککەوتنە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە واژۆ بکرێت، سهرچاوه میدیاییهكانیش دهڵێن، "ئهم جهختكردنهوهیهى ترهمپ بۆ ئهمڕۆ 14ى حوزهیران، یهك هۆكارى ههیه ئهویش ئهوهیه هاوكاته لهگهڵ ڕۆژى لهدایكبونى"، تاران-یش تائێستا هێمنیی هەڵبژاردوەو تهنها دهڵێت، کاتی زیاتر دەوێت.
کاتێک هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبونی ترەمپدا كه هاوكاته لهگهڵ 14ی حوزەیرانی 1946، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت ئەم هەنگاوە بکاتە گەورەترین دیاریی مێژویی بۆ کەناڵی دیپلۆماسی خۆی، بەڵام تاران تائێستا هێمنیی هەڵبژاردوەو دەڵێت، "واژۆکردنەکە ئهمڕۆ نابێت"، لەبەرامبەریشدا، ئیسرائیل زۆر توڕەیەو دەڵێت، "ئەمە کۆتایی یارییەکە نییە!".
دۆناڵد ترەمپ هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنەکەی تەقاندەوەو ڕایگەیاندوه، ڕاستەوخۆ دوای واژۆکردنی، گەروی هورمز بەڕوی کەشتیوانی جیهانیدا دەکرێتەوە، ترەمپ دهڵێت، "ئەمریکا کاردەکات بۆ پاکتاوکردنو لەناوبردنی تەواوەتی کۆگا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئابوری توندیدایە ناوخۆی وڵاتەکەییو وتی، "هیچ بڕە پارەیەک لەچوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا نادرێتە ئێران"، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردوه، واشنتۆن دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ تارانو تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاربکات.
لەکاتێکدا ترەمپ دەیەوێت ئەم ڕێککەوتنە گرنگە ڕێک لەڕۆژی لەدایکبونیدا جێبەجێبکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامێکی ساردی دایەوەو ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە واژۆناکرێت".
تاران ئاماژهى بهوهشكردوه، هێشتا چەند خاڵێکی تەکنیکی ماون کە پێویستیان بەچاککردن ههیه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاندوه، لایەنەکان لەهەمیشە زیاتر لەڕێککەوتنی ئاشتی نزیکنو هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی تەکنیکی دەستپِێدەکات.
ئەم نزیکبونەوە خێرایەی واشنتۆنو تاران، تەلئەبیبی توڕەکردوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیاریداوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی بەپەلەی "کابینێتی ئەمنیو سیاسیی بچوککراوە" سازبکات، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی یارییەکە نییە".
هاوكات، بستسائیل سمۆتریچ وەزیری داراییو باڵی توندڕەوی حکومەت، داوای بەردەوامی هێرشەکانی سەر زاحییەی بەیروت دەکات، وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، ئەوو ناتانیاهۆ فەرمانیان بەسوپا کردوە تەواو ئامادەبێت بۆ هێرشی سەربەخۆو کتوپڕ دژی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران، تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش ڕازینەبێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە دیپلۆماسییانە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان کەمکردوەتەوە تا وەک ئاستەنگکاری ڕێککەوتنەکەی ترەمپ دەرنەکەوێت، سوپای ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییە زەمینییەکانی، بەڵام کشانەوە لەو ناوچانەی پێیان دەوترێت "ناوچەی زەرد" ڕەتدەکاتەوە، لەبەرامبەردا، حزبوڵڵا بڕیاریداوە ڕاستگۆیی ئەم ئاڕاستە نوێیە لەمەیدانی جەنگدا تاقیبکاتەوە.
