شارپرێس:
ڕاپۆرتە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان
پەردەیان لەسەر سیناریۆیەکی تۆقێنەر لادا کە تێیدا ناوچەکەو جیهان ڕوبەڕوی گەورەترین
پەککەوتن دەبنەوە ئەگەر ئێران بەهۆی هەرەسی ناوخۆیی یان گۆڕانکارییەکی پشێویهوه
لەهاوکێشەکە بسڕێتەوە، ئەم بابەتە تەنها پەیوەندیی بەچارەنوسی وڵاتێکەوە نییە کە
92 ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەرژەوەندیی سەرجەم هێزە گەورەکانی جیهان
دەهەژێنێت.
شۆکی گەروی هورمز؛ 25٪ی
نەوتی جیهان لەژێر مەترسیدا
بهگوێرهى ئامارە فەرمییەکان،
نەمانی ئێران لەبازاڕی وزەی جیهاندا، هاوکێشەکان سەرەوژور دەکات، ئێران کۆنترۆڵی بەشی
باکوری گەروی هورمز دەکات کە ڕۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتو بەرهەمی نەوتی پێدا تێدەپەڕێت،
ئەمەش یەکسانە بە 25٪ی تەواوی بازرگانیی نەوتی دەریایی لەجیهاندا، هاوکات 19٪ی
بازرگانیی غازی سروشتی شلکراوەی جیهانیش لەوێوە دەڕوات، هەر تێکچونێکی ئەمنیی لەم
ناوچەیەدا، کتوپڕ نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا دەتەقێنێتەوە.
شەپۆلێکی توندی ههڵاوسانو
گرانبونی کاڵاکان
سیناریۆیەکی پڕ لهپشێویى
لەئێراندا، دەبێتە هۆی دروستبونی شەپۆلێکی نوێی ههڵاوسان لەسەر ئاستی جیهان، توێژینەوەکانیش
ئاشکرایدەکەن، بەرزبونەوەی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بەبڕی 10 دۆلار، فشارێکی توندی
ئابوریی دەخاتەسەر وڵاتانی هاوردەکاری وزە، بەتایبەت لەئاسیاو ئەوروپا، ئەمەش کارەسات
دەبێت بۆ بانکە ناوەندییە گەورەکان کە هێشتا بەدەست لێکەوتەکانی قەیرانی ههڵاوسانى
ساڵانی ڕابردوەوە دەناڵێنن.
تەقینەوەی سنورەکانو
دابەشبونی نەتەوەیی
لەڕووی ئەمنییەوە، هەرەسهێنانی
دەوڵەتی ناوەندیی لەتاران، بۆشاییەکی گەورە لەناوچەکەدا دروستدەکات، ئێران زیاتر لە
پێنج هەزار کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لەگەڵ (عێراق، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمەنستان،
تورکمانستان، ئەفغانستانو پاکستان) هەیە، ئەم دۆخەش مەترسیی یاخیبونو جیابونەوەی
نەتەوەیی لەناوچە کوردییەکان، بەلوچییەکانو ناوچە سنورییەکانی دیكهدا دههێنێته
ئاراوه.
عێراق گەورەترین زیانمەندو
سعودیەش براوەی یەکەم
ئەم گۆڕانکارییە نەخشەی
هێزی ناوچەیی سەرەوژور دەکاتەوە، بۆ نمونه عێراق دەبێتە ئەو وڵاتەی کە قورسترین
باج دەدات، چونکە تەواوی هاوسەنگییە سیاسییو ئابورییەکانی لەدوای ساڵی 2003وە بەستراوەتەوە
بەهەژمونی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی ئێرانەوە.
ههروهها سعودیەش گەورەترین
سودمەند دەبێت لەکەمبونەوەی گرژییە ئەمنییەکانی کەنداو، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرکەوتنی
پڕۆژە گەورەکەی (دیدگاى 2030 ـ Vision 2030) پڕۆژەیەکی ئابورییو گەشەپێدانی زۆر گەورەو ستراتیژییە کە
لەساڵی 2016دا لەلایەن سعودیەوە بەسەرکردایەتی محەمەد بن سەلمان (شازادەی جێنشین) ڕاگەیەندرا،
لهههمانكاتدا وڵاتانی کەنداویش متمانەی وەبەرهێنەرە بیانییەکان بەدەستدەهێننو
پارەیەکی زۆر ڕوو لەبازاڕەکانیان دەکات.
