شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا، تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراقو سوریا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەلایەن جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، پێشوازییەکی فەرمی لێکرا.
ئەم سەردانە کە یەکەمین گەشتی فەرمی باراکە بۆ ناوچەکە لەدوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، بەگرنگو چارەنوسساز وەسفدەکرێت، بڕیارە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک کۆبونەوەی باڵا لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زهیدیىو سەرکردە سیاسییو ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامبدات.
بهگوێرهى سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەجێندای سەرەکیی گفتوگۆکان بریتى دهبن لهپاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر سایەی دەوڵەتداو پرۆسەی چهككردنى گروپە چەکدارەکان، تاووتوێکردنی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بەوزەی دەرەکیو بەستنەوەی هێڵەکانی بازرگانی بەوڵاتانی دراوسێوە.
ههروهك زانیاریی ئهوهش ههیه، بڕیارە تۆم باراک سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ نزیککردنەوەی دیدگای نێوان هەردوو حکومەت.
هاوكات، زەمینەسازیی کۆتایی بۆ گەشتی چاوەڕوانکراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکاو دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
تۆم باراک کە هاوکات باڵیۆزی ئەمریکایە لەتورکیا، بەهۆی دەسەڵاتە فراوانەکانی لەدۆسیەی عێراقو سوریا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەداڕشتنەوەی نەخشەی دیپلۆماسیو ئەمنی نوێی واشنتۆن لەناوچەکەدا.
