بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئەمین ڕەجەبیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ئەمین ڕەجەبیان تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری شیروان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

 ئەمین ڕەجەبیان پێنج ساڵ پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.