نـرخـی دۆلار لـە بـازاڕەكـانـی هـەرێـمی كــوردســتــان بەرزبوونەوە تۆماردەكات

کوردستان

23/06/2019‌ 1682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 400 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 400 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 134 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 150 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 250 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح

بەپەلە