شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لەگەڵ لیۆنێل میسی سەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە یاری بكاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد، نیمار بۆ ئەوەی دەیەوێت لەگەڵ میسی یاری بكاتەوە، رێگەی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی هەڵبژاردووەتەوە.
هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرایكرد، نیمار بەشێوەیەكی زارەكی رازی بوونی بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەربڕیوەو تەنیا ماوەتەوە، یانە كەتەلۆنییەكە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان رێككەوتن بكات.
نیمار لەهاوینی 2017 ریزی یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو یانەی پاریس سان جێرمان جێهێشت، ئەوەش بەشكاندی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.
هـ ـ ح