كڕینی سیستەمی موشەكی ئێس-400.. توركیا لەبەردەم دوو بژاردەدا

جیهان

03/07/2019‌ 1745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ململانێی ئەمریكا و توركیا، ناتۆ لاواز دەكات، ناونیشانی وتارێكە لە گۆڤاری –ئۆراسیا ئیكسپرت-، دەربارەی دوو بژاردە لەبەردەم ئەنقەرەدا بۆ پارێزگاری كردن لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتۆن و ناتۆ.

لە وتارەكەدا هاتووە: چاوەڕوان دەكرێ بەشی یەكەمی رۆكێتی ئێس-400 لەم مانگەدا بگاتە توركیا.

دەربارەی ئەمە، رۆژنامەیەك چاوی بە راوێژكاری كاروباری توركیا –فیرت تیمور- له كۆمەڵەی بریكس بۆ وزە كەوتوە، ناوبراو راڤەكاری سیاسی  كاروباری روسیا و ئۆراسیایە.

لە كرۆكدا، راستترە وەها تەماشای پرسی ئێس-400 وەك ئەنجام بكرێت نەوەك هۆكار، بۆ بەریەككەوتنی پەیوەندیەكانی توركیا و ئەمەریكا. تا ئێرە، دەتوانرێ بوترێ هەر كێشەیەك لە پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكادا روو بدات هەڵوێستی ناتۆ لاواز دەكات و لە بەرژەوەندی روسیا دایە.

بە نسبەت یاریزانێكی جیهانی وەك ئەمریكاوە، لە دەستدانی وڵاتێكی وەك توركیا؛ كە ماوەی حەفتا ساڵە چەك لە ئەمریكا دەكڕێت لە بەرژەوەندی روسیا دایە ، بۆیە واشنتۆن هەوڵ دەدات ئەم مامەڵە بازرگانیە رابگرێت.. ئەگەر بێت و مامەڵەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، ئەوا وای لێدەكەن  لەسەر ئەم كارەی پەشیمانی بكێشێت.

بەڵام، پێویستی بە لێزانیەكی گەورە هەیە بۆ ئیدارەدانی ئەم كێشەیە، ئەگەری ناسەقامگیری لە ولاتێكی وەك توركیا، مەترسی بلاوبونەوەی مەترسی هەیە لە رووبەرێكی فراوانی ئۆراسیادا.. لە ژێر روشنایی ئەمەدا، بەلای وڵاتێكی وەك توركیاوە پێویستی بە سیاسەتی دەمكوتكردن هەیە بۆ زاڵبون لەلایەك و گۆرانكانی لە پێواندا لەلایەكی تر. بەلام ئەگەر كێشەیەك لە چوارچێوەی كۆنترۆڵدا دەربچێت ئەوا یەكەمجار لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكادا رووبەروو دەبێتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، لە ژێر رۆشنایی دۆخی ئێستادا، دەكرێ باشترین ستراتیجیەتی لۆجیكی ئەمریكا بریتی بێت لە گرەنتی كردنی بلاوه ‌پێكردنی كۆسیستەمی ئێس-400 لە ولاتی سێیەم، ئەگەر لە روسیای كڕی، یاخود وازی لێ بهێنێ بۆ ئەوەی ژەنگ بكات.

ئەنقەرە مكوڕ دەبێت لەسەر ئەم مامەڵەیە؟
لە كاتی ئێستادا، دەبێ هۆكارێك هەبێت بۆ ئەوەی توركیا ئەم مامەڵەیە لەگەڵ روسیادا هەڵوەشێنێتەوە.. بە پێچەوانەی ئەمە، توركیا وا دەردەكەوێت وڵاتێكە پەیمان ناباتە سەر، ئەمەش زیانێكەو پێی قەرەبوو ناكرێتەوە.

توركیا پێویستی بە هەڵس و كەوتی وا هەیە زیان بە پەیوەندیەكانی نەگەیەنێت لەگەل روسیا، بەتایبەتی دەربارەی وڵاتی سوریا، سەرەرای هەموو ئەمانەش، لە چوارچێوەی سەوداگەریدا بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاو ناتۆوە، ئەگەرێكی زۆر هەیە ئەنقەرە دەستبەرداری ئێس-400 بێت لە دۆخی هەڵوێست وەرگرتندا، هەتا ئەگەر بێت و لەسەر پەڕەی سپی بێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا