لەمیدیاكانەوە.. رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەسەر كەركوك توركمانەكان نیگەران دەكات

عیراق

04/07/2019‌ 1697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر


رۆژنامەی قودسی عەرەبی بڵاویكردەوە، ناكۆكییەكانی كەركوك سەریان هەڵداوەتەوە، ئەمەش دوای ڕێككەوتنی دووپارتە كوردییەكە لەسەر پۆستی پاریزگاری كەركوك، توركومانەكانیش هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ ناو شارەكە و بەشداریكردنی لە گرتنەدەستی دۆسییەی ئەمنی ڕەتدەكەنەوە. 

دیاری حوسێنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بۆ میدیاكانی حیزبەكەی وتی: لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە لە كەركوك لەكۆششەكانی بەردەوامە بۆ كردنە دەرەوەی ئەو هێزە سەربازییانەی لە شارەكەدان و هێزی تازەش پێك بێت بۆ پاراستنی شارەكە، هەروەها پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش سوپا و پێشمەرگە لە هەموو پێكهاتەكانی شارەكە.

هەروەها وتیشی: دۆخی نێوان هەرێك و بەغدا باش بووە، بەغدا سیاسەتەكانی خۆی لە بەرانبەر هەریم گۆڕیووە، سەردانی نێچیرڤان بارانی سەرۆكی هەرێمیش بۆ بەغدا یارمەتیدەر بووە بۆ باش بوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا و ئومێد دەكریت گرفتەكانی نێوانیان چارەسەر بكرێن.

لەلایەكی ترەو توركومانەكانیش داوا دەكەن تا كاتی دانانی پاریزگارێكی دیكەی جێگرەوە، پۆستی پارێزگار بەدەست ئەوانەوە بێت، ئەوان دژیەتی خۆشیان بۆ گەڕانەوەی پیشمەرگە بۆ شاری كەركوك دەربڕیووە.

ئێران بەرەنگاری سزا نێودەوڵەتییەكان دەبێتەوە
شەڕقلئەوسەت بڵاویكردەوە،  ئاژانسی نێدەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دووپاتیكردووەتەوە تاران ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی پێشێل كردووە لە پیتاندنی ڕێژەی یۆڕانیۆمدا كە بە گوێرەی ڕیككەوتننامەكەی ساڵی 2015  دیاریكراوە. ئێران ڕایگەیاند كە بڕی 300 كیلۆگرام پیتاندنی یۆڕانیۆمی تیپەراندووە، ئەمەش ڕووبەڕووی ئەوەی دەكاتەوە دووبارە هەموو سزا نێودەوڵەتییەكانی بەسەردا بسەپێنرێنەوە.

دەكرێت هەر لایەنێكی ئەوروپی (بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا)  كە ئەندامی ڕێككەوتننامەكەن، لە ماوەی 65 ڕۆژدا،  پڕسەكە هەڵدەنەوە گۆڕەپانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەوەی دووبارە نەتەوە یەكگرتووەكان سزاكان بەسەر تاراندا بسەپێننەوە. روسیا و چینیش كە هاوپەیمانی ئێران، بەدوور دەزانرێت كارێكی لەو جۆرە بكەن.

هاوكات گەورە دبلۆماتكارێكی ئەوروپی بۆ ڕۆیتەرز وتی تا ئێرانییەكان زیاتر پێشێلی ڕێككەوتننامەكە بكەن، ئێمەش كەمتر یارمەتییان دەدەین، ئەگەر بەو ئاراستەیە ڕێ بكەن، بە تەنیا خۆیان ئۆباڵی گەڕانەوەی سزاكان دەگرنە ئەستۆ و هەموو لایەكیش قێزیان لێدەكەنەوە).

لە ساڵی 2016 و دوای پیادەكردنی ڕێككەتننامە ئەتۆمییەكە، زۆرینەی سزاكانی سەر ئێران لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە هەڵگیران. تڕەمپیش بە پاساوی ئەوەی ڕێككەوتننامەكە بەس نییە بۆ كۆت و بەندكردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران و پرۆگرامی موشەكە بالیستییەكانی و دەستتێوەردانی لە جەنگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ، لە ساڵی 2018 لە ڕێككەوتننامەكە كشایەوە. بەمەش بارگرژی نێوان واشنتۆن و تاران بەرەو هەڵكشان چوو، ئەمریكاش سزای تازەی بەسەر كەرتی نەوتی ئێران و ئابوورییەكەیدا سەپاند بۆ ناچاركردنی تاران و گێڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. دواتر ئێران لە ڤییەنا دانیشتنێكی لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەكان ئەنجامدا، بەڵام ڕایگەیاند كە ئەروپییەكان هیچ كۆششێكی بەرچاویان بۆ یارمەتیدانی بازرگانیكردنی ئێران نەكرد، تاوەكو باوەڕیان پێبێنن لە پێشێلكردنی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە پاشەكشە بكەن.

بە گوێرەی بەندەكانی ڕێككەوتننامەكەی تایبەت بە كۆتاییهێنان بە كێشەكان كە لە ڕێككەوتننامەكەدا باسكراوە، ئێران دەتوانیت دەمەتەقێی ئەوە بكات كە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتننامەكە و سەپاندنی سزاكان بەسەر تاراندا وا لێكبداتەوە كە واشنتۆن "ڕەتیكردۆتەوە پابەندی ئەركەكانی بێت" وەك لە ڕێككەوتننامەكەدا هاتووە، ئەمەش بكاتە پاسا و بیانو كە ئەویش ڕێككەوتننامەكەی پێشێلكردوە و پابەندی وابەستەبوونەكانی نەبووە. 

پڕۆسەی یەكلاییكردنەوەی كێشەكان بە گوێرەی ڕێككەوتننامەكە :
هەنگاوی یەكەم :
ئەگەر لایەنێك هەستی كرد لایەنەكەی دیكە پابەندی وابەستەبوونەكانی نەبووە، مافی ئەوەی هەیە كێشەكە بەرێتە بەردەم "لیژنە هاوبەشەكە" كە لە هەریەك لە ڕوسیا، چین، ئەڵمانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یەكیەتی ئەوروپ (ئەمریكاش پێش كشانەوەی ئەندامی لیژنەكە بوو) پێكدێت، لیژنەكە 15 ڕۆژی لەبەردەستە بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكە، ئەگەر ڕێكیش نەكەوتن دەتوانن ماوەكە درێژكەنەوە.

هەنگاوی دووەم 
ئەگەر لایەنێك باوەڕی وابوو بە هەنگاوی یەكەم كێشەكە چارەسەر نابێت، بۆی هەیە كێشەكە بەرێتە بەردەم وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتە ئەندامەكان، وەزیرەكان 15 ڕۆژیان هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكە، ئەگەر نەشسازان، دەتوانن ماوەكە درێژكەنەوە. هەر بە گوێرەی ئەم میكانیزمە، دەكرێت خاوەن سكاڵا یان لایەنی تۆمەتبار پرسەكە ڕادەستی لیژنەیەكی ڕاوێژكاری سێقۆڵی بكەن كە یەكیان نوێنەری سكاڵاكار و دووەمیشیان نوێنەری تۆمەتبار و سێیەمیشیان سەربەخۆ بێت"  ئەویش لە ماوەی 15 ڕۆژدا ڕای خۆی پێشكەش بكات كە سیفەتی پابەندبوونی نییە بۆ لایەنە ناكۆكەكان.

هەنگاوی سێیەم 
ئەگەر پرسەكە لە ماوەی 30 رۆژدا یەكلایی نەكرایەوە، لیژنە هاوبەشەكە 5 رۆژی لەبەر دەستە چاو بە بۆچونی لیژنە ڕاوێژكارییەكەدا بخشێنێتەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكە.

هەنگاوی چوارەم:
ئەگەر لایەنی سكاڵاكار هێشتا هەر ڕازی نەبوو و پێی وابوو لاینی بەرامبەر پابەندی ئەركەكانی نەبووە، بۆی هەیە پرسە یەكلایینەكراوەكە بكاتە پاساوێك لە پابەندنەبوون بە وابەستەبوونەكانی، چ بە شێوەیەكە بەشەكی یان بەشێوەیەكی گشتی. بۆشی هەیە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەوە ئاگادار بكاتەوە  كە لە 15 ئەندام پێكدێن كە پرسەكە "ڕەتكردنەوەیەكی كاریگەری پابەندنەبوونە بە ئەركەكان".

هەنگاوی پێنجەم 
ئەگەر لایەنی سكاڵاكار ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادار كردەوە، دەبێت ئەنجومەنەكە لە ماوەی 30 رۆژدا دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیار بدات سەبارەت بە بەردەوامبوون لە سوككردنی سزاكانی سەر ئێران، بڕیارەكە بە ڕەزامەندی 9 ئەندام پەسەند دەكرێت، بە مەرجێك هیچ دەوڵەتێكی هەمیشە ئەندامی ئەنجومەنەكە (ئەمریكا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چین ، ڕوسیا" مافی ڤیتۆ بەكارنەهێنێت.

هەنگاوی شەشەم 
ئەگەر لە ماوەی 30 رۆژ بڕیارەكە دەرنەچوو، هەموو سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەسەپێندرێنەوە، بە مەرجێك ئەنجومەنەكە بڕیارێكی دیكە نەدات، ئەگەر بڕیارەكەش درا ئەوا "بە كاریگەری لەمەوپێش = ئەسەری ڕەجعی"  هەژمار ناكرێت لە هەمبەر ئەو گرێبەستانەی ئێران واژۆی كردوون.

موساد بەڵگەنامە نهێنییە ئێرانییەكانی دەكەوێتە بەردەست
شەڕقلئەوسەت بڵاویكردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ ووتوویەتی: ئیسڕائیل پێشوەخت سەرۆكی ئەمریكای لە "ئەنجامدانی ئەركێكی هەواڵگری موساد لە ئێران" ئاگادار كردۆتەوە و لە ئاكامیشدا  بەڵگەی ئەتۆمی ئێرانی نهێنییان دەست كەوتووە.

نەتەنیاهۆ لە ئیپڕیلی 2018 ڕایگەیاند كە موساد سەركەوتوو بووە لە دەستگرتن بەسەر هەزارەها بەڵگەنامەی نهێنی ئێرانی كە بەڵگەن لەسەر ئەوەی تاران پێشتر كاری بۆ پەرەپێدانی چەكە ئەتۆمییەكانی كردووە. تڕەمپیش پشتی بەو بەڵگانە بەستووە كاتێك ئەم مانگە بڕیاری كشانەوەیدا لە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی ساڵی 2015. ئێرانیش لای خۆیەوە ئەو تۆمەتانەی ئیسڕائیل ڕەتدەكاتەوە و تەلئەبیب بەوە تۆمەتبار دەكات كە ئەو شتانەی هەڵبەستووە.

لە كاتێكدا نەتەنیاهۆ خەریكی خەڵاتكردنی ئەو تیمەی موساد بوو كە دەستیان بەسەر ئەو بەڵگەنامانەی ئێراندا گرتووە، ووتی ئەو پرسەیان لەگەڵ تڕەمپ باس كردووە پێش ئەوەی ئەنجامی بدەن، ئەمەش لەو كاتەی كە لە لوتكەی دافۆس لە یەنایەیر 2018 بینیویەتی. نەتەنیاهۆ ووتی تڕەمپ لێی پرسیووە كە ئاخۆ ئەو بەڵگەنامانە مەترسیدارن، ئەویش پێی ووتووی كە مەترسیدارن و ئاكامەكەش دەریخست كە وایە. تڕەمپیش دوای بینینی بەڵگەنامەكان و گوێگرتن بۆ لێكدانەوەی ئیسڕائیلی سەبارەت بەو پرسە ، نرخاندن و پێزانینی هەبووە بۆ ئەو بوێرییەی ئیسڕائیل.

ئێران بە تۆمارێكی وینەگیراو پێشێلكردنی سزا ئەمریكییەكان دسەلمێنێت
ڕۆژنامەی حەیات بڵاویكردەوە، تەلەفزیۆنی ئێرانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ئەو میكانیزمانەی پەخش كردوون كە ئێران بۆ قورتوقولاپكردن و خۆدزینەوە دژ بە سزا ئەمریكییەكان بەكاریان دێنێت و بەهۆیەوە نەوتەكەی دەگەیەنێتە چین.

تەلەفزیۆنی ئێرانی تۆمارێكی وێنەگیراوی نەوتگوێزەرەوەی "سالینا" ی نیشاندا كە سزا ئەمریكییەكان پێشێل دەكات و بەرەو چین لەڕێدایە. تەلەفزیۆنەكە ئەوەشی نیشاندا كە نەوت گوێزەرەوەكە بە یاوەری ڕۆژنامەنووسان ملیۆنێك بەرمیل نەوتی ئێرانی گەیاندۆتە چین. ئەمەش هەراو هۆریایەكی زۆری لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە و ئێرانییەكان پێیان وایە ئەم تۆمارە زیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانیان دەگەیەنێت، پێشتریش ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز ڕاپۆرتی سەبارەت بە هێڵی ڕۆیشتنی ئەو نەوتگوێزەرەوە بڵاوكردبۆوە.

مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ووتی كە تاران ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە بەكاردێنێت بۆ فریودانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەڕەشەكردن لە سەقامگیری ناوچەكە، ستیڤانی غریشام – ی ووتەبێژی كۆشكی سپیش ووتی بەردەوام دەبین لە فشارخستنەسەر ئێران و لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان ڕێگە بە ئێران نادەین ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ووتی ئێران ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی پێشێل نەكردووە و هەر كاتێكیش ئەوروپا وابەستەكانی جیبەجێ بكات ئەوان لەو هەنگاوەیان پاشەكشە دەكەن. ماكڕۆنی سەرۆكی فەڕەنساش داوای لە ئێران كرد ڕیككەوتننامە ئەتۆمییەكە پێشێل نەكات و ووتیشی هەوڵەكانیان بەردەوام دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە. سێرجی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیاش داوای لە تاران كرد بە خێرایی لەو هەنگاوەی پاشگەزبێتەوە و خۆیان بگرن، داواشی لە ئەوروپییەكان كرد وابەستەبوونەكانی خۆیان لەهەمبەر ئەو پرسە جێبەجێ بكەن و میكانیزمیك بۆ دەرچوون لەو تەنگژەیە بدۆزنەوە. وەزیری دەرەوەی چینیش نیگەرانی خۆی لەو هەنگاوەی ئێران دەربڕی و ووتی فشارەكانی چین ئێرانیان بەرەو ئەو ئاراستەیە بردووە و داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد بەشێوەیەكی دوورمەودا لەو پرسە بڕوانن و خۆیان بگرن  و دەست بە رێككەوتننامەكەوە بگرن، تاوەكو ناوچەكە تووشی بارگرژی زیاتر نەكەن.

ئیسرائیل دەستتێوەردانی سەربازی دەكات
قودسی عەرەبی بڵاویكردەوە،  كاتس – ی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل وتوویەتی وڵاتەكەی ئامادەیە دەستتێوەردانی سەربازی دژ بە ئێران ئەنجام بدات، لە ئەگەر سەرهەڵدانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوان واشنتۆن و تاراندا. ووتی ئێران ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی پیشێل كردووە و فڕۆكە ئەمریكییەكەشی بەرداوەتەوە، بۆیە هانی ئیدراەكەی تڕەمپ دەدەن لەسەر سزاكانیان دژ بە ئێران بەردەوامبن و ئێران ناچار بكەن بگەڕێتەوە سەر میزی گفتوگۆ. كاتسی  لە كۆڕبەندێكی ئاسایشی جیهانیدا ووتی ئێران بەدحاڵیبوونی هەیە سەبارەت بە دۆخەكە، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ڕوودانی بەرەنگاربوونەوە.  ووتیشی دەبێت ئامادەی دەستتێوەردانی سەربازی بین و خۆمان بۆ سیناریۆی جۆراوجۆر ئامادە بكەین. ناوبراو پێشی وایە جەنگە ئابورییەكەی سەر ئێران ئاكامی خۆی دەبێت بۆ ملكەچپێكردنی تاران.

عێراق خوی  لە سزا ئەمریكییەكانی سەر ئێران دەدزێتەوە 
مەدا نووسیوویەتی عێراق لە هەوڵی دۆزینەوەی دەرەچەیەكی دارایی دایە بۆ كڕینی گاز و كارەبای ئێرانی و قۆرتوقولاپ دژ بە سزار ئەمریكییەكان، ئاژانسی فرانس پریس – یش زانیویەتی كە میكانیزمێكی ئەوروپی بۆ چارەسەری تەنگژەكە لە ئارادایە. میكانیزمەكە ڕێگە بە عێراق دەدات بە دیناری عێراقی ووزە لە ئێران بكرێت و ئێرانیش پارەكە بەكاربێنیت بۆ كڕینی پێداویستییە مرۆییەكانی گەلەكەی.  

سەرچاوە: میدیا عێراقی‌و جیهانییەكان