ئەشكەوتەكانی سلێمانی.. كاتێك بەنێو نهێنییەكانی مێژوودا دەگەڕێیت

کوردستان

06/07/2019‌ 2605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مرۆڤی كۆن لە سەرەتای چاخی بەردینی كۆندا لە ئەشكەوتەكان نیشتەجێبوون وەك شوێنێكی ئارام لە بەرانبەر مەترسییەكاندا، بەڵام تا ئێستا بەنهێنی لای زانایانی شوێنەوارناسی ماونەتەوە، كە تا ساڵی 1952 نهێنییەكان نەزانراون كاتێك نێرەدەكانی كنەو پشكینین لە فەرەنساو سویسراو بەریتانیا پێشكەوتنێكی بەرچاویان لە بواری زانستی شوێنەوارناسیدا بەدەست هێنا.

شاری سلێمانی یەكێكە لە گرنگترین شارەكانی عێراق و چەندین ئەشكەوت لەو پارێزگایەدا بونیان هەیە، هەریەكەیان تایبەتمەندییەتی خۆی هەیە لە رووی پێكهاتەو مێژووی زارەكییەوە، كە دانیشتوانە نزیكەكانی نەوە بە نەوە بۆ یەكتری گێڕاویانەتەوە دەربارەی دۆخ و چیرۆكەكانی ئەو ئەشكەوتانە.

سەرەتا زانای شوێنەوارناس دوروسی كارود لە ساڵی 1958 دەستی بە توێژینەوە كرد لەئەشكەوتەكانی عێراق، ژمارەیەكی زۆر ئاماژەی دەربارەی كۆمەڵە مرۆییەكان ئاشكرا كرد، ئەوانەی لە ئەشكەوتەكاندا نیشتەجێ بوون لە قۆناغی چاخی بەردینی كۆن.
چیای ماكۆك
گوندی قەڵا سەیدەی پارێزگای سلێمانی، بە سروشتە نایاب و دیمەنە جوانەكانی جیا دەكرێتەوە، سەرەرای ئەوەی چیای ماكۆكی لەخۆ گرتووە، كە یەكێكە لە گرنگترین و گەورەترین زنجیرە چیاكان لە پارێزگاكەدا، هەرچەندە لە لووتكەی نزیك دەبیتەوە تێبینی ئەشكەوتێكی درێژ دەكەیت و تیایدا تیشكی رۆشنانی و تۆڕەكانی پەیوەندی نامێنێن.

دانیشتوانی قەڵا سەیدە دەڵێن: تا ئێستا كەس ناوێری بەنێو ئەشكەوتەكەدا بگاتە خاڵی كۆتایی بەهۆی درێژی كەمبوونەوەی رێژەی ئۆكسجین.

هەروەها وریا عوسمان –یەكێك لە دانیشتوانی گوندەكە- دەڵێت: ئەو شوێنە گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكەن لە بەهارو جەژنی نەورۆزدا، گوندەكە دەست بەپێشوازیكردنی گەشتیاران دەكات لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر.

ئەشكەوتی هەزارمێرد
ئەم ئەشكەوتە نیشانەیەكی گرنگی شارەكەیە، دەكەوێتە 13 كلم رۆژهەڵاتی سلێمانی، دووەم كۆنترین ئەشكەوتی باكووری عێراقە.

بەگوێرەی قسەی دانیشتوانە لۆكاڵییەكان، هۆكاری ناونانی بە هەزار مێرد بەهۆی فراوانییەكەیەوەیەو جێگای نزیكەی هەزار كەسی تێدا دەبێتەوە، هەندێكیش پێیان وایە بۆ تاریكییەكەی نێوی دەگەڕێتەوە.

لەنێو ئەشكەوتەكەدا ژمارەیەك ئامێرو ئامرازی بەردین دۆزراونەتەوە، كە مرۆڤ لە چاخی بەردینی كۆندا دروستی كردون و یەكێكە لە شوێنە مێژووییەكانی باكوری عێراق ، لە ساڵی 1943 لە فەرمانگەی شوێنەواری عێراق تۆمار كراوە.

ئەشكەوتی جاسەنە
دەكەوێتە دووری 50 كلم لە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و لە ناوچەی سورداشدایە، ناوچەكە تایبەتەمەندییەتی خۆی هەیە بەوەی بانەكانی سەوزن و بە دەیان كلم درێژ دەبنەوە، سەرەرای بوونی تاڤگەیەك بەبەرزی 3 مەتر.

لە چیرۆكە ناسراوەكان سەبارەت بەم ئەشكەوتە؛ پەنابردنی سەركردەی كورد شێخ مەحمودی حەفیدی بەرزنجیە لە كاتی هێرشی بەریتانیادا بۆ سەر شارەكە لە بیستەكانی سەدەی رابردوو، كە لەگەڵ خۆیدا چاپخانەیەكی بۆ ئەو ئەشكەوتە بردوەو یەكەم ژمارەی رۆژنامەی –بانگی حەق-ی تێدا چاپكردوە.

ئیسماعیل خەیات، فەرمانبەر لە فەرمانگەی شوێنەوار دەڵێت: ئەشكەوتەكانی سلێمانی پێویستان بە گرنگی پێدانی زیاتر هەیە بەهۆی گرنگییە شوێنەواری و مێژوویی و گەشتساریەكانیانەوە بەتایبەتی بۆ سلێمانی و بۆ عێراق بە گشتی، بە پێویستیشی زانیوە خێرایی بكرێت لە پرۆسەی كنەو پشكینن بۆ ئەوەی بەلگەنامەكانی نێو ئەشكەوتەكان نەفەوتێن و هاوكاری تیمی توێژینەوە بن.

سەرچاوە: الجزیرە.نت
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە