شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی نمایشی نموونەیەكی ئۆتۆمبیلی Defender تێدا نمایشكرا، كە كۆمپانیای "لاند رۆڤەر" دروستی كردووە.
ئۆۆمبیلی Defender قەبارەیەكی گەورەی هەیەو درێژییەكەی پێنج مەترەو پێنج كەس دەگرێت، كە چوار جۆری لێدروست كراوە.
ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو توانایەكی بەرزی هەیە، بەشێوەیەك لە پلەی گەرمی +50 و-40 بێ كێشە كار دەكات.
ئۆتۆمبیلەكە بەدوو جۆر بزوێنەرەوە دروست كراوە، كە بزوێنەری بەنزینەكەی شەش بۆستۆنە بەهێزی 350 و 460 ئەسپو بزوێنەری دیزڵەكەی بەهێزی 320 ئەسپەو شەش گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە.
هـ ـ ح