شارپرێس:
بەهۆی تێكشكانی فرۆكە بچووكەكەیەوە شاجوانی شارێكی ئەمەریكا گیانی لەدەستدا ، ئەوەش پێش چەند هەفتەیەك لەبەڕێوەچوونی پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوان لەسەر ئاستی ئەمەریكا، كە وابڕیار بوو ئەویش بەشداری تێدا بكات .
دەزگاكانی راگەیاندنی ناوخۆیی لە شاری ستاركفیڵ لەویلایەتی مسیسسیپی رایانگەیاند، رووداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكە یەك قوربانی لێكەوتووەتەوە ئەویش كچێكە بەناوی "لیك لیتڵ"ی تەمەن ١٨ ساڵ، كە خۆی فرۆكەكەی لێخوڕیوە .
پێش كەوتنەخوارەوەی لە یاریگایەكی گۆڵف ، فرۆكە بچووكەكەی "لیك" گڕی گرتووە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری جەستەی سووتاندووە ، بەهۆیەوە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە .
لیك وەك "شاجوانی میوانداری" لە شارەكەی خۆی تاجی خراوەتە سەر ، بەرنامەی ئەوەشی هەبووە لەكۆتایی ئەم مانگە بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی لەسەر ئاستی ویلایەتەكەی خۆی بكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی