خراپی ئابووری توركیا.. بەهەرەسهێنانی داعش لیرەی توركیش هەرەسی هێنا

جیهان

11/07/2019‌ 1865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مامۆستای زانستی ئابووری هاشم زێباری ئەوەی روونكردووەتەوە، توركیا سودی لە سەرچاوەی سورشتی وەرگرت لەو كاتەی داعش دەستی بەسەر سوریا و عێراقدا گرتبوو، لەم بارەیەوە وتی: بە هەرەس هێنانی داعش .. لیرەی توركییش هەرەسی هێنا.

ئێستا ئابووری توركیا بە دەست داتەپینەوە دەناڵێنێت، بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی دەسەڵاتدارانی  ئەو وڵاتە، گڕی ئەمەش یەكەمجار لە ئەنجامی كێشەی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆنەوە دەستیپێكرد، بەهۆی دەستگیركردنی قەشە ئەمریكیەكە، شارەزایانی بواری ئابوری جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە سیاسەتەكانی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەستێوەردانەكانی لە سیاسەتی نەختینەیی، ئابوری توركیای گەیاندنە ئەم قۆناغە.

لە نیوەی ساڵی رابردوودا تێكرای هەلاوسان زیادی كرد، و نرخی لیرە بۆ زیاتر لە نیوەی دابەزی، بەمەش ئاژانسی ستاندارد ئاند بورز بۆ پۆلێنكردنە دلنیاییەكان پێشبینی پاشەكشەی گشەشەی ئابوری توركیای بۆ 2019 كرد.

توركیا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوورییەكەی پشتی بە داعش بەست
شارەزایانی ئابوری وای دەبینن، دەسەڵاتدارانی توركیا پشتیان بە بازاری رەش دەبەست بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری ناوخۆیی، هاشم زێباری لەم بارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : دوای داتەپینی ئابوری توركیا لە ساڵانی رابردوودا و دەیان بەڵگەنامە ئەوەی دەرخست توركیا مامەڵەی لەگەڵ بەكرێگیراوەكانی داعشدا كردوە لە رێگەی بازاڕی رەشەوە، ئەویش لە میانی هەندێ كەسایەتی و دامەزراوە پەیوەندییدارەكان لە خۆی و پسپۆر لە بواری حەواڵەو ناردنی پارەو بازاری دارایی و تد.

هاشم زێباری ئەوەی خستۆتە روو، توركیا سودی لەو درامەتە سروشتیانە وەرگرت كە لە ژێر دەستی داعشدا بوە لە سوریا و عێراق، لەم بارەیەوە وتی : توركیا توانی ئاستی ئابوریەكەی بەرز بكاتەوە پشت بەست بەو درامەتە سروشتیانەی كەتبونە ژێر دەستی داعش لەو كاتەدا، بە نمرە یەكیش نەوت؛ كە بەنرخێكی زۆر هەرزان دەستی دەكەوت و رێژەی دەسكەوتەكەی لەو نەوتە دەگەیشتە یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی.

بەهەرەسی داعش لیرەی توركی هەرەسی هێنا
زێباری روونی كردەوە توركیا بە جۆرەها رێگە سودی لە داعش بینی، بۆیە فرۆكەخانەكانی ئاسانكارییان بۆ هاتوچۆی داعش دەكرد، پاشان هەرەشەی لە ئەوروپا كرد بەبەكارهێنانی پەنابەری سوری و داعش، بۆیە ئەوروپا پارەیەكی زۆری بە توركیا بەخشی، هەموو ئەمانە كاریگەربوون لە خۆڕاگرتنی ئابوری توركیا، ئەگەر ئەم دەسكەوتانەی نەبوایە توركیا دەمێكی دەكەوتە تەنگەچەلەمەو پاشەكشەو سستی ئابوریەوە.

زێباری باسی لەوەش كردوە، دوای ئەوەی داعش ناوچەكانی ژێر دەسەلاتی لەدەستدا لە سوریا و عێراق، راستەوخۆ لیرەی توركی نزیكەی 60%ی نرخەكەی لە دەستدا. ئێستا توركیا دەیەوێ كێشەكەی خۆی رەوانەی دەرەوە بكات لە میانی دەستێوەردانی راستەوخۆیدا لە سوریا و عێراق و هەرێمی كوردستان و یەمەن و لیبیا و ژمارەیەك ولاتی تری رۆژهەلاتی ناوەڕاست، هەروەها وتی : كێشەی ئابوری روەو خراپ بوون دەڕوات لەو ولاتە، رێژەی بێ كاری زیادی كردوە، گەشت و گوزار كەمی كردوە، نرخەكان بەرز بونەتەوە، وەبەرهێنەرو كۆمپانیا توركیەكان كۆچ بۆ دەرەوە دەكەن. لەلایەكی ترەوە، دوای ئەوەی توركیا مكوڕ بوو لە كڕینی كۆسیستەمی ئێس-400 ی روسیا، ئەمریكا سزاكانی لەسەر ئەو وڵاتە چڕ كردۆتەوە.

سەرچاوە: ANHA
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا