شارپرێس:
شكستی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌كه‌په له‌و حزبه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی له‌توركیا وروژاندووه.
ساڵی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیای توشی شۆككرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ له‌و وڵاته له‌ئارادایه، به‌ڵام ئه‌مجاره پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌ی توركیا ئه‌ردۆغان توشی شۆكده‌كه‌ن.
چاودێرانی سیاسی له‌توركیا وایده‌بینن، جیابونه‌وه له‌ڕیزه‌كانی ئه‌كه‌په كه دیارترینیان عه‌لی باباجان، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌كه‌په له‌و حزبه، سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا به‌هێز ده‌كات، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت له‌ساڵی 2023 ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌ردۆغان هه‌وڵیدا به پۆست باباجان بهێڵێته‌وه
به‌رله‌وه‌ی عه‌لی باباجان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان پێشكه‌شبكات، ئه‌ردۆغان هه‌وڵیدا به پێدانی پۆستی ڕاوێژكاری حزبه‌كه‌ی، باباجان له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاری جێهێشتنی ئه‌كه‌په‌ی دا.
ئه‌ردۆغان ده‌زانێت باباجان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌نێو ئه‌كه‌په، هه‌ربۆیه داوای لێ‌كرد بڕیاری ڕاگه‌یاندنی پارته نوێیه‌كه‌ی دوابخات، چاودێران پێیان وایه، له‌نێو په‌رله‌مانتارانی ئه‌كه‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا نزیكه‌ی 80 په‌رله‌مانتار هه‌ن كه لایه‌نگری باباجانن، بۆیه ده‌كرێت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هاوشان به په‌رله‌مانتارانی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌توركیا كۆده‌نگی دروستبكه‌ن.
ڕ. ج