نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

18/07/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 69 سەنت بەرێژەی 1.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 84 سەنت بەرێژەی 1.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە، كە چەند رۆژێكە رۆژانە نرخەكەی نزمبوونەوە تۆماردەكات.

هـ ـ ح