نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

20/07/2019‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 54 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 24 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو گرژییانەوە هەیە، كە بەهۆی كێشەكانی ئەمریكاو ئێران لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح