شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاوكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌هاتنی پاره له‌به‌غداوه دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه به‌گوێره‌ی خشته‌كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه موچه‌ی مانگی 4ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، ڕه‌گه‌زنامه، لیوای یه‌ك و دوی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت و سه‌رجه‌م ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌مم موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕۆشنبیریی و لاوان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێم و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش موچه‌ی خانه‌خشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
ڕ . ج