نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

27/07/2019‌ 340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 63.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی حەوت سەنت لەنرخەكەی بەرزبووەتەوە، كە بەرزبوونەوەی هەفتانەشی گەیشتووەتە 1.7%.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 56.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 18 سەنت بەرزبووەتەوەو بەرزبوونەوەی هەفتانەشی گەیشتووەتە 1.2%.

گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەكێشەكانی ئێران‌و ئەمریكا هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكان داناوەو نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح