یاری ئەلكترۆنی فۆرتنایت بە ٣٠ ملیۆن دۆلار بەشداربووانی خەڵات دەكات

هەمەڕەنگ

28/07/2019‌ 426 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جامی جهیانی یاری ئەلكردتۆنی فرۆتنایت لە یاریگای شاری نیویۆرك دەكرێت‌و براوەی ئەو جامە بە نرخی پارەیەكی زۆر  پاداشت دەكرێت.

لەو چوارچێوەیە، چوار ملیۆن یاریزان لەماوەی ١٠ هەفتەدا لە هەوڵی گەیشتندا بوون بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ، بەڵام تەنیا ١٠٠ كەس بەشێوەی تاك هەوڵی بردنەوەی جامەكە دەدەن.

پاداشتی بردنەوەی جامەكە ٣٠ ملیۆن دۆلارە بە گشتی.

هەر كەسێكی بەشداربوو بەلانی كەم ٥٠ هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیدا دەباتەوەو سێیەم‌و چوارەمی پاڵەوانێتییەكە دەبن بە ملۆینێر.

هەموو یاریزانەكان بەشێویەكەی جوان خۆیان ئامادەكردووە ، لە چاوپێكەوەنێكی كەناڵی بی بی سی دا چەند لاوێك باسی شێوازی خۆ ئامادەكردنیان كرد بۆ ئەم جامی جیهانییە گەورەیە.

لاوێكی ١٥ ساڵان بەناوی بێنجی فیشی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا كە بۆماوی ٥ مانگە هەموو ڕۆژێك ٨ كاتژمێر مەشقی كردوو بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم پاڵەوانێتییە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا لەكاتی بردنەوەی جامەكە بەنیازە ماڵێك بۆ خێزانەكەی بكڕێت.

لەپاڵ یاریە تاكیەكاندا ، هەروەها یاری دوو كەسی كە بە (Duo) ناسراوە و ٥٠ تیم پێكهاتووە ئەنجام دەرێت و هەوڵی بردنەوەی ٣ ملێن دۆلار دەدەن

یاری فۆرتنایت یاریەكی ئەلكترۆنییە كە لەسەر هەموو ئامێرەكان دەتوارێت یاری پێبكرێت و بەشێوەیەكی خۆڕایی داببەزێنرێت، لەگەڵ ئەوەی كە یاریەكی خۆڕاییە بەڵام یاریزانەكان دەتوانن جل یاخود كەرەستەی جوانكاری یاریەكە بكرن ،و لە ئێستادا بە بەناوبانگتری یاری ئەلكترۆنی دادەرنیێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل