شارپریس:
له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ڕاده‌سپێردرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا به‌رپرسیارێتی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به ڕزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بسپێردرێت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی شۆڕش ئیسماعیلی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاسپارد و ناوبراو ئێستا وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه، به‌رپرسیارێتی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نه‌درابووه هیچ كه‌سێك، تا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌سودی ڕزگار عه‌لی بابه‌ته‌كه یه‌كلاكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، لەکۆبونەوەى ئەمرۆى مەکتەبی سیاسىی یه‌كێتی بریارى ئەوەدراوە پێش کۆنگرە هەموو ئەوکەسانە ئاگادار بكرێنه‌وه، کە لە سۆشیال میدیا‌و کۆبونەوە تایبەتەکانى خۆیان هیرش دەکەنە سەر یەکیتى و سەرکردەکانى، هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێک رادەسپَرن لەنزیکەوە لەگەل ئەوکەسانە قسەبکەن و پەیامەکەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییان پێبگه‌یه‌نن.
ڕ . ج
