كازم ساهیر خۆی لەوەڵامدانەوەی پرسیاری كاتی هاوسەرگیرییەكەی دەدزێتەوە

هەمەڕەنگ

02/08/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی عێراقی كازم ساهیر خۆی لەوەڵامدانەوەی پرسیاری كاتی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ دەستگیرانە تونسییەكەی سارە موقنی دزییەوە.

لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ یەكێك لە كەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەكان كازم ساهیر رەتیكردەوە وەڵامی ئەو پرسیارەی بێژەرەكە بداتەوە، كە كەی هاوسەرگیری دەكات، لەوەڵامدا كازم ساهیر وتی: ئەوە بابەتێكی تەواو كەسییە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا كازم ساهیر وتی: دڵخۆشی راستەقینەم ئەوكاتەیە، كە بەرانبەر بەجەماوەرەكەم دەوەستم ، "هەتا ئەوكاتەی من لەسەر شانۆ بم، ئەوە من بەختەوەرترین كەسم لە جیهاندا". 

لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی وازهێنانیشی لەكاری هونەری، كازم ساهیر وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەو و وتی: هیچ نییەتێكم نییە دەستبەرداری كاری هونەری ببم.

ساهیر وتیشی: ماوەیەكی دوورودرێژ لە ئاهەنگگێران دووردەكەوێتەوە، بێئەوەی ئەو ماوەیە دیاری بكات، ئەوەش لەپێناو ئەوەی خۆی بۆ ئامادەكردنی ئەلبوومە نویكەی تەرخان بكات.

چاوەرێش دەكرێت قەیسەری گۆرانی عەرەبی لەماوەی داهاتوودا چەند ئاهەنگیكی گۆرانی ساز بكات، لەنیوانیاندا لەڤیستیڤاڵی "بەیت ئەلدین"، كە لەمانگی ئاب دەستپێدەكات‌و تێیدا تیپێكی مۆسیقی ئۆكرانی مۆسیقا بۆ كازم ساهیر دەژەنن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی