گێڵگەیەكی نەوتی كەركوك لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانە

عیراق

02/08/2019‌ 3049 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لیژنەی نەوت‌و وزە لەئەنجوومەنی نوێنەران، دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر یەكێك لەكێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوكدا گرتووە و  ناشزانرێت لەناو كیڵگەیە چی دەگوزەرێت یان ئەو كۆمپانیایانەی كاری تێدا دەكەن كامانەن، كە رۆژانە ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێنرێت . 

هومام تەمیمی ئەندامی لیژنەی نەوت‌و وزە لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: كەركووك سێ كێڵگەی نەوتی سەرەكی هەیە ، دوانیان لەژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدایە ، ئەوەی سێیەمیان لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كە رۆژانە (١٥٠ -١٨٠) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ، هێشتاش روون نییە ئەو كۆمپانیایانەی كاری لێدەكەن كێن ، ئەوەش وایكردووە و بۆ بەغدا بەناڕوونی بمێنێتەوە.

تەمیمی لەبەشێكی تری قسەكانیدا دەڵێت: ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر هەموو ئاستەكان قووڵن و گەیشتووەتە وەزارەتەكانی نەوت و بەرگری و دەروازە سنوورییەكان و گومرگیش ، بەغداش مكووڕە لەسەر ئەوەی، كە ئەو كێشانە بەشێوەی دیبلۆماسی چارەسەر بكات.

هەروەها دەڵێت: ئەو داتایانەی لەلای بەغدایە و بەهۆی كۆمپانیا جیهانییەكانەوە دەستیكەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە هەرێم رۆژانە (٣٦٠ -٣٨٠) هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە دەفرۆشێت ، ئەوە سەرباری كێڵگەی سێیەمی كەركوك، كە بەتێكڕایی هەناردەی هەرێم دەگاتە ٤٨٠ هەزار بەرمیل نەوت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پەرلەمان قسەی یەكلاكەرەوەی لەسەر هەرێم كردووە و لە بودجەدا دەقی لەسەر ئەوە داوە، كە نابێت شایستە داراییەكان بدرێتە هەرێمی كوردستان تەنیا دوای ئەوە نەبێت، كە هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و لەرێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەیفرۆشێت و داهاتەكەشی بۆ حكومەتی بەغدا بگەڕێتەوە ، بەڵام چارەسەركردنی تێگەیشتنە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەگەڕێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی