دۆناڵد ترامپ تەڵە بۆ لەناوبردنی نوێترین چەكی روسی دادەنێت

جیهان

06/08/2019‌ 2482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا (ئەندریە ریزچیكۆف) لە گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی دەربارەی فێڵێك بۆ ڕاكێشانی چین و روسیا بۆ ناو رێككەوتنی رۆكێتی نوێ لەبەرژەوەندی ئەمریكا بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بیر لە رێككەوتنێك دەكاتەوە لەگەڵ روسیا و چین دەربارەی كۆت و بەندكردنی چەكی ئەتۆمی، ئەمەش لە یەكەمین رۆژی وەستان بە رێككەوتنی پەیماننامەی روسی ئەمریكی دەربارەی رزگاربوون لە رۆكێتە ناوەند و كورت مەوداكاندا روویدا.

لەم رووەوە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەكادیمیای كێشە جیۆسیاسییەكان، قوستەنتین سیفكۆف بە گۆڤارەكەی راگەیاندووە، ترامپ پەیمانی بەدەستهێنانی پێشكەوتنی ئەتۆمی رەهایی ئەمریكی داوە بەسەر چین و روسیادا. دوو رێگاش هەیە بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشەیە، بەرهەم هێنانی چەك بەبێ هیچ كۆت و بەندێك، یان كۆت و بەندكردنی بە رێككەوتننامە.

بەگوێرەی قسەی سیفكۆف، كێشەی یەكەمی ئەمریكا بریتییە لەتەكنەلۆجیای پیتاندنی یۆرانیۆم، بەوەی جیاواز نییە لەوەی روسیا و كوریای دیموكرات و ئێران، ئەمەش وا دەكات ئەمریكییەكان نەتوانن كڵاوەی جەنگی ئەتۆمی بەخێرایی دروست بكەن، بۆیە ئەمریكا بڕیاری داوە رێككەوتن لەگەڵ چین و روسیا واژوو بكات.

ئەمریكییەكان هەست بە ڕاڕایی دەكەن لەرۆكێتە ناوەند و كورت مەوداكانی وڵاتی چین، هەروەها لەرۆكێتی قورسی روسی سارمات، كە مەوداكەی دە هەزار كیلمەترە، جگە لە ئەڤانگاردی سەروی دەنگی، تۆربیدی بۆسیدۆن، كە هاوكارن لەهەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی و ئەمریكا لە لەناوچون نزیك دەكاتەوە.

بەم شێوەیە، ئەمریكییەكان دەیانەوێت دەستی روسیا لە رێككەوتنی نوێ بگرن بەوەی چەكە نوێیەكانی بڵاوەپێنەكات، لەهەمان كاتیشدا دەستی خۆیان كراوە بێت لەبڵاوەپێكردنی رۆكێتی ناوەندو كورت مەودا و بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی كلاسیكی لە پێناو بەدەست هێنانی پێشەنگیی رەها لە جیهاندا.

لە كۆتاییدا سیفكۆف دەڵێت: ئەمریكییەكان داوا لە روسیا دەكەن خۆی داماڵێت لەتۆربیداتی بۆسیدۆن، پاش ئەوەش دەتوانن بڵاوەبوونەوە ئەفانگاردو رۆكێتی سارمات ڕابگرن‌و وڵاتی چینیش رۆكێتە ناوەند مەوداكانی بە شێوەیەكی زۆر كەم بكاتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا