ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید به‌ ئاسته‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

وەرزش

07/08/2019‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دوایین یاری ئامادەکاری خۆیدا بۆ وەرزی نوێ بە ئاسته‌م لە یانەی رێد بول سالزبورگی نەمسایی بردەوە.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ یارییگای تایبه‌ت به‌ یانه‌ی رێد بول روبه‌ڕووی رێد بۆل-ی نه‌مسایی بووه‌وه‌ و تیایدا كوڕانی زێدان بە گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەیان بردەوە.

تاکە گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید لە خولەکی 19 دا ئێدین هازارد تۆماریکرد، کە یەکەم گۆڵی بوو لەگەڵ یانە شاهانەکە.
ه.م