شەڕی بازرگانی چین‌و ئەمریكا ملیۆنان دۆلار زیان لەسەرمایەداران دەدات

جیهان

08/08/2019‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەنووس خالید حوسنی، لەراپۆرتێكدا باسی لەو زیانانە كردووە، كە سەرمایەدارەكانی جیهان بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان چین‌و ئەمریكا بەریانكەوتووە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو شەڕەی لەنێوان ئەمریكاو چین لەهەفتەی رابردووەوە دروست بووە، زیانێكی گەورەی بەسەرمایەداران گەیاندووە، ئەوەش لەماوەی چەند سەعاتێكی كەم، كە بەهاكەی ملیۆنان دۆلار بووە.

لەرۆژی دوو شەممەی رابردووەوە، ئەو گەردەلوولە بازاڕەكانی جیهانی گرتووەتەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا رێژەی گومرگی سەر كەلوپەلی چینی بەرێژەی لەسەدا دە زیاتر بەرز بكتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەوەش وای كردووە، كە زیانێكی زۆر بە سەرمایەداران بگەیەنێت، كە بەگوێی لیستی بیلبۆردی جیهانی ١١٧ سەرمایەداری جیهان زیانیان بەركەوتووە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە