ئەردۆغان سوپاكەی بە شەڕەوە سەرقاڵ دەكات بۆ ئەوەی كودەتای بەسەردا نەكەن

جیهان

08/08/2019‌ 1915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"توركیا سیناریۆكەی ئۆكرانیا جێبەجێدەكات"، ناونیشانی راپۆرتێكی (سەعید غفورۆف)ە لە (كۆرییر) بۆ پیشەسازی سەربازی بڵاویكردووەتەوە، ئەوەش دەربارەی سەرقاڵكردنی سوپای توركیاوە لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ ئەوەی كودەتای بەسەردا نەكەن.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازی نوێی لە دژی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی كوردەكاندایە لە رۆژهەڵاتی فوراتی باكوری سوریا كرد، كە پێدەچێ دەوڵەت پێویستی بەو جەنگە فراوانە نەبێت، بەڵام ئەردۆغان گەمەی پێدەكات.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی توركیا تەنیا پێویستی بە جەنگ هەیە، نەك سەركەوتن، دۆخی سیاسی لە وڵاتدا ناسەقامگیرە، دۆخەكە بە شێوەیەكی بابەتییانە لە بەرژەوەندی ئەودا نییە، هەڵبژاردەكانی مانگی مارس بە روونی دەریخست بەرهەلستكارەكان بەهێز دەبن، بەڵام ئەردۆغان سیاسییەكی تەكتیكی شارەزایە، دەزانێت چی دەكات، دوای پرۆسەی پاككردنەوە، ئێستا هاوسەنگی لەناو هێزە چەكدارەكاندا نەماوە، سەرجەم ئەو سەركردایەتییەی لەسوپادا ماوە ئینتیمایان بۆ یەك حیزب هەیە، لەبەر ئەوە پێویستە بە درێژایی كات سوپا سەرقاڵ بكرێت، لێرەدا جەنگ بە تەواوەتی گونجاوە، بەتایبەتی ئەو دۆخەی لەئیدلب هەیە.

راپۆرتەكە جەختیكردووەتەوە، ئەردۆغان ئێستا لە دۆخێكی رووگیریدایە، هێزی سەربازیی پێویستی نییە بۆ سەركەوتن، پایەندبوونەكانیشی بە چارەسەركردنی كێشەكەكان، كە پێشكەشی سەرجەم جیهانی كردووە پێویستە بەدەستیان بهێنێت.

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە پێشبینی بۆ هەنگاوە ئایندەییەكانی ئەدرۆغان زۆر قورسە، چونكە وەك سیاسییەكی تەكتیكی دەیەوێت زۆر شارەزا بێت، خاڵێكی تر ئەوەیە تەكتیكاتەكانی لەئاراستە گشتییەكانی سیاسەتی وڵـات جیاوازە، تا ئەو رادەیەی ئەوانەی بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە هاوكارییان دەكرد، لە نێویاندا ژمارەیەكی زۆر لەئەندامانی پارەتەكەی لە هەڵوێستەكان رازینین.. كە دەكرێت لەناو پارتەكەیدا سەركردایەتی لێ وەربگێرێتەوە، ئەمەش لەلایەن سەربازە ناڕازییەكانەوە ئەنجام بدرێت.

نووسەری راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە دیارە ئەگەری گۆڕانی دەسەڵات لە توركیا لەسەر شێوەی گۆرەپانی ئۆكرانیا لەواقیعەوە نزیكە، كە بەڵگەنامەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن هەر بەڕاستی ئەوروپا بیر لە لادانی ئەردۆغان دەكاتەوە لەسەر شێوەی لادانی (بیناكۆفیچ) لەئۆكرانیا. 

بەتایبەتی دۆخی ئێستای توركیا لە زۆر لایەنەوە لە دۆخی پێنج ساڵ پێش ئێستای ئۆكرانیا دەچێت، ئەوانەی لایەنی داراییان بە دەستە لەسەرۆك رازی نین و وای دەبینن بەربەستی زۆر لە بەرانبەر فراژوویی (تكامل)ی ئەوروپی هەیە، كرێكاران بەردەوام خۆپیشاندان دەكەن، دادوگەشەپێدان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان رازی نین، ئیخوان موسلمین و بەرزە فرییەكانیان بۆ سەركەوتنی ئایدۆلۆجیا هیوا بڕاوون، تەنگژەیەكی دارایی قورس هەیە. دەكرێت گریمانەی ئەوە بكرێت تێكچوونی دۆخی سیاسی لە توركیا كارێكی رێكخراوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە